fbpx
Shadow Shadow

"دەبێت ئەم هاوینە یانەکە جێبهێڵێت"

پاریس ڕازیبوو بە فرۆشتنی نێیمار بە بەرشەلۆنە بەرامبەر 180 ملیۆن یۆرۆ

14:24 سێ شه‌ممه‌ 30 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا، پاریس سانجێرمان ئامادەیی دەربڕیوە بۆ فرۆشتنی نێیمار بەبڕی 180 ملیۆن یۆرۆ و بەڕێوەبەری هونەری یانەکەش رایگەیاندووە، پێویستە نێیمار ئەم هاوینە پاریس جێبهێڵێت.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ڕایگەیاندووە، پاریس سانجێرمان ئامادەیی دەربڕیوە بە فرۆشتنی نێیمار بە یانەی بەرشەلۆنە و نرخی یاریزانەکەشی دابەزاندووە و لە ئێستادا ئامادەیە بەرامبەر 180 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانە بەڕازیلییەکە بێت.

 

هەربەپێی  سپۆرت، لیۆناردۆ، بەڕێوەبەری هونەری پاریس سانجێرمان ڕایگەیاندووە، دەبێت نێیمار لەم هاوینەدا پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت و لە یانەکە نەمێنێت.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانە پاریسییەکە دەیەوێت بەو پارەیەی لە فرۆشتنی نێیمار دەستیدەکەوێت، خۆی لە یاسای یاری خاوێن بباپرێزێت و لە کاتی کڕینی یاریزانی نوێدا تووشی سزا نەبێتەوە.

 

نێیماری بەڕازیلی ساڵی 2017 بەرامبەر 220 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشەلۆنەوە ڕوویکردە پاریس سانجێرمان و هاوینی ئەمساڵ بە فەرمی ڕایگەیاند، دەیەوێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل