Shadow Shadow

پاریس ئامادەیی دەربڕیوە نێیمار بفڕۆشێت بە ڕیاڵ مەدرید

17:28 شه‌ممه‌ 06 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا، بڵاویان کردەوە “یانەى پاریس سانجێرمان ئامادەیی دەربڕیوە بۆ فڕۆشتنی نێیماری بەڕازیلی بە یانەی ڕیاڵ مەدرید”.

.

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەى مارکای ئیسپانی، پاریس سانجێرمان ئامادەیی پیشانداوە بە فڕۆشتنی نێیمار بە یانەى ریاڵ مەدرید و دوو جار ئەو یاریزانەی خستووەتە بەردەم یانەی شاهانە.

.

مارکا ئاماژەی بەوەشکردووە،  ئیدارەى ریاڵ مەدرید کڕینی نەیماری رەتکردۆتەوە.

.

هاوکات سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئەو ڕۆژنامەیە ئاشكرای کردووە، ناسڕ خڵێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان بەهەموو شێوەیەک ڕەتیکردووەتەوە کە نێیماربفرۆشێت بە بەرشەلۆنە و نایانەوێت ئەو گرێبەستە رووبدات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل