fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کاندیدێکى سەربەخۆ کێبڕکێی بەدەستهێنانى پۆستەکە دەکات

پارتی و یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی سەندیکای پارێزەران کاندیدی هاوبەشیان دەبێت

15:40 سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و پارتی و یەکێتی کاندیدی هاوبەشیان دەبێت، کاندیدێکی سەربەخۆش خۆى کاندیدکردووە و کێبڕکێی بەدەستهێنانى پۆستەکە دەکات.

.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە شاری هەولێر شەشەمین کۆنگرەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ئەنجامدرا، بڕیاریشە لە 28ی ئەم مانگەدا، هەڵبژاردن بۆ سەرۆک و جێگری سەرۆکی سەندیکا ئەنجام بدرێت.

.

بەختیار حەیدەر، سەرۆکی سەندیکای پارێزەران بۆ ناس کورد ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتی بۆ سەرۆکی سەندیکا و جێگری سەرۆکی سەندیکاش، یەک کاندیدی هاوبەشیان دەبێت.

.

وتیشى “لە ڕابردووشدا زۆرجار وتومانە، لە هەرێم هەموو شتێک لەلایەن حزبەوە کۆنتڕۆڵ کراوە و سەندیکای پارێزەرانیش بەدەر نەبووە لەوە، کە ئێستا سەرۆکەکەی پارتییە و جێگرەکەی یەکێتییە”.

.

بەختیار حەیدەر باسى لەوەکرد، بۆ ئەوەی هەلی دەرچوونی کاندیدەکانیان زیاتربێت، کاندیدەکانیان بە هاوبەشی دادەنێن، کاندیدی سەرۆک پارتییە و کاندیدی جێگرەکەی یەکێتییە.

.

لەبارەی ئەو ڕەخنانەوە کە لەسەندیکا دەگیرێت بەوەى پۆستەکان لەلایەن پارتى و یەکێتییەوە قۆرخکراون، بەختیار حەیدەر وتى “سەرۆک و جێگری سەندیکا بە هەڵبژاردن دیاریکراون و ئێستاش بە هەڵبژاردن دیاریدەکرێنەوە، هیچ کەس بە زۆر نەسەپێندراوە”.

.

جەختیشیکردەوە، ئەو دوو کەسەى لە هەڵبژاردندا دەردەچن، دەبن بە سەرۆک و جێگر، ئەگەر بێ لایەن بێت و ئەگەر هی هەر لایەنێک بێت، هیچ کەسیش بە زۆر دەنگی پێنادرێت و ئازادە لە دەنگدان.

.

جگە لە کاندیدى هاوبەشى پارتى و یەکێتى، ڕاوێژکارێکی یاسایش وەکو سەربەخۆ خۆى کاندیدکردووە و دەیەوێت ببێتە سەرۆکى سەندیکاکە.

.

حەوێز تاهیر، کە ڕاوێژکارێکی یاساییە و خۆی کاندید کردووە بۆ سەرۆکی سەندیکا بە ناس کوردی ڕاگەیاند “تائێستا نۆ کەس خۆیان کاندید کردووە بۆ سەرۆکی سەندیکا و منیش وەک کاندیدێکی سەربەخۆ خۆم کاندید کردووە”.

.

وتیشی “هەرچەندە قورسە، بەڵام ئومێدی هەیە، کە سەرکەوتوو بێت بەسەر کاندیدەکانی دیکەدا، بەتایبەتی کە پارتی و یەکێتی یەک کاندیدی هاوبەشیان دەبێت”.

.

سەندیكای پارێزەرانی كوردستان لە ساڵی 1993 دامەزراوە و پێنج لقی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك و هەڵەبجە)ی هەیە و نزیكەی هەشت هەزار پارێزەر وەک ئەندامی كارا ئەندامی سەندیکاکەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل