Shadow Shadow

"لەسەر داوایەکی بەپەلەی پارتی"

پارتی و گۆڕان کۆدەبنەوە

11:11 پێنج شه‌ممه‌ 11 نیسان 2019
article image

 

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بڕیارە ئەمڕۆ پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان کۆببنەوە و ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕانیش ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەکە لەسەر “داوای پارتی و لە ناکاو” بووە.

 

هێمن شێخانی ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان تایبەت بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: “کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و گۆڕان لەناکاو و لەسەر داوای پارتی بووە، ئەوەش دوای دواخستنی دانیشتنەکەی دوێنێی پەرلەمان و بەردەوامی کێشەکانە لەسەر پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم”.

 

وتیشی، گۆڕان و پارتی ڕێککەوتنێکیان هەیە و لە ڕێککەوتنەکەشدا باس لەوە نەکراوە سەرۆکی هەرێم دوو جێگری هەبێت، بۆیە بوونی دوو جێگر بۆ سەرۆکی هەرێم لای گۆڕان بە “هێڵی سور” دادەنرێت.

 

سەبارەت بە گۆڕینەوەی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بە وەزارەتی پێشمەرگە، هێمن شێخانی باسی لەوەکرد، لە دانوستاندا ئەگەری گۆڕانکاری هەیە و ڕەنگە ئەوە ڕووبدات، چونکە ناکرێت دوو پۆستی باڵای سەربازی لای لایەنێک بێت، پێویستە بۆ چاودێریکردنی یەکتر ئەو دوو پۆستە لای دوو لایەنی جیاواز بن.

 

بەپێی ڕێککەوتنی گۆڕان و پارتی، کە لە 18ی شوباتی 2019دا واژوو کراو، پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم درایە گۆڕان، بەڵام لە ئێستادا یەکێتیش ئەو پۆستە بە مافی خۆی دەزانێت و داوای دەکات.

لە ئێستادا بەرپرسانی یەکێتیش ئاماژە بەوەدەکەن پارتی ڕازی بووە جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم زیاد بکرێت و “پێویستە گۆڕانیش ڕازی بکات”، هەر بۆیە پێدەچێت سەردانەکەی ئەمڕۆی پارتی بۆ لای گۆڕان بۆ ڕازیکردنی گۆڕان بێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل