fbpx
Shadow Shadow

"ئەگەری زۆرە پەسەند بکرێت"

پارتی و گۆڕان پشتیوانی پێشنیازەکەى کۆمەڵ دەکەن لەبارەى خانەنشینى پلە تایبەتەکان

19:55 دوو شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

سەرۆکى فراکسیۆنەکانى پارتى و گۆڕان پشتیوانى لە پێشنیازێکى سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ دەکەن لەبارەى پڕۆژەى چاکسازیی و خانەنشینى پلە باڵاکانەوە.

.

کەمێک لەمەوبەر لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا، عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایگەیاند، “جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان موچەی پلە باڵاکان و فەرمانبەرانی ئاسایی و ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی کە بابەتی چاکسازی موچە ببێتە جێگەى گفتوگۆ و نیگەرانی هاوڵاتیان و لە هەموو شوێنێک باس لەوە دەکرێت کە نابێت ئەو نادادیە قبوڵ بکرێت و ئەو جیاوازییە زۆرە هەبێت”.

پارتی و گۆڕان پشتیوانی پێشنیازەکەى کۆمەڵ دەکەن لەبارەى خانەنشینى پلە تایبەتەکان

.

وتیشى “داوا دەکەم خانەنشینی فەرمانبەرانی ئاسایی هەر کەسێک لە 400 بۆ 500 هەزار دینار کەمتر نەبێت، داوای ئەوەش دەکەین کە موچەی پلە باڵاکان بەشێوەیەکی زۆر کەمبکرێتەوە کە ئەو جیاوازیە زۆرەی لەگەڵ موچەی فەرمانبەرانی ئاسایی نەبێت و موچەیەکی گونجاو بێت”.

.

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ پێشیازی ئەوەیکرد “ئەو کەسانەی  پلە باڵان و15  ساڵ ساڵ خزمەتیان هەیە یان لە 45 ساڵ کەمترن وەکو پێشتر بە تەواوەی موچەکانیان خانەشین نەکرێن، بەڵکو ئەگەر خانەشین کران، بە سەدا 15%ی کۆی دوا موچەیان و  1.5ی بۆ هەر ساڵێکی خزمەتیان بەپێی بڕوانامەکانیان خانەنشین بکرێن، ئەوەش نابێت لەسەدا 50% تێپەڕێت”.

.

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ پێشنیازی ئەوەیکرد “ئەو کەسانەی تا خولی پێنجەمی پەرلەمان ساڵانی تەمەن و ساڵانی خزمەتیان ناگاتە 45 ساڵ و 15 ساڵی خزمەتیان نییە، نابێت کۆی خانەنشینیان لەسەدا 25%ی دوا موچەیان تێپەڕێت و ئەگەر بێت و داواکارییەکانیشیان جێبەجی نەبێت دەنگ بە پڕۆژەکە نادەن”.

.

لاى خۆیەوە، عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند، “ئێمە پشتگیری لە قسەکانی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ دەکەین و دەشمانەوێت یاسای خانەنشینی مەدەنی بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمدا جێبەجێ بکەین بە دادوەرەکانیشەوە”.

پارتی و گۆڕان پشتیوانی پێشنیازەکەى کۆمەڵ دەکەن لەبارەى خانەنشینى پلە تایبەتەکان

هاوکات ئومێد خۆشناو، سەرۆک فراکسیۆنی پارتی وتی “نادادپەروەرییەکی زۆر هەیە لە زۆری موچەی پلە باڵاکاندا و ئێمەش پشتگیری لە بۆچونەکانی عەبدولستار مەجید و عەلی حەمە ساڵح دەکەین”.

.

وتیشى، “بۆ جێبەجێکردنی دادپەروەری دەبێت موچەی پلە باڵاکان کەم بکرێتەوە و ڕێگە بە خانەنشینکردنی هیچ فەرمانبەرێکی خوار 45 ساڵ نەدرێت و هەر پەرلەمانتارێکیش نەیەوێت خانەنشین بێت با فۆڕمێک پڕ بکاتەوە کە بە خۆیستانە پەرلەمانتار داوای خانەنشینى  بکات یان ڕەتیبکاتەوە”.

پارتی و گۆڕان پشتیوانی پێشنیازەکەى کۆمەڵ دەکەن لەبارەى خانەنشینى پلە تایبەتەکان

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل