fbpx
Shadow Shadow

لە سلێمانی کۆدەبنەوە

پارتی هەوڵی رازیكردنی گۆڕان دەدات

10:47 شه‌ممه‌ 06 نیسان 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی كۆدەبنەوە و پارتی لەبارەی زیادكردنی جێگرێكی دیكە بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەوڵی رازیكردنی بزوتنەوەی گۆڕان دەدات.

کەمال کەرکوکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامی شاندی دانوستانكاری پارتی تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاند “کاتژمێر 11ی ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی دەکات و لەگەڵ شاندێکی گۆڕاندا کۆدەبێتەوە”.

بەپێی زانیارییەكانی (ناس كورد)، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکرێت و پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە ڕێکكەوتنەکەی لەگەڵ یەکێتیدا ڕازی بووە جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم زیاد بکرێت، ئەمڕۆ ئەو پێشنیازە بە بزووتنەوەی گۆڕان ڕادەگەیەنێت و هەوڵی رازیكردنی گۆڕان لەو بارەیەوە دەدات.

چالاک موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە ناس کورد-ی وت “هەر گۆڕانکارییەک لە پۆستەکاندا بکرێت لادانە لە ڕێکكەوتنەکەی نێوان گۆڕان و پارتی و زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێمیش پەشیمانبوونەوەی پارتییە لە ڕێکكەوتنەکە”.

بەوتەی ئەندامەكەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان، هەر کارێکی لەو شێوەیە بکرێت یاخود پێشنیاز بکرێت، هەڵوێستیان دەبێت و ڕازی نابن پێی.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل