fbpx
Shadow Shadow

کۆبوونەوەی پارتی و نەوەی نوێ کۆتایی هات

پارتی: لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان ئێمە و نەوەی نوێدا هەیە

17:42 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

کۆبوونەوەی پارتی و نەوەی نوێ لەبارەی دروستکردنی لیستی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کۆتایی هات و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژە بەوە دەکات ” تێگەیشتنی باش لەنێوان پارتی و نەوەی نوێ و سەرجەم حزبەکاندا، هەیە”.

.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 19ی ئەیلولی 2019) شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد و لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کۆبوونەوە.

.

لەدوای کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا، کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و بەشدار لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند:” ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە بۆ دروستکردنی لیستێکی هاوبەشی کوردییە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بۆ ئەو مەبەستەش سوپاس بۆ خوا تێگەیشتنی باش نەک هەر لەنێوان ئێمە و نەوەی نوێ، بەڵکو لەنێوان سەرجەم لایەنەکاندا هەیە”.

.

هاوکات ئاریان تاوەگۆزی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نەوەی نوێ کە بەشدار بوو لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا بڕیاریان نەداوە بەشداری لەو لیستە هاوبەشەدا بکەن یاخو نا، بەڵکو تاوتوێی پرسەکە دەکەن و دواتر بڕیار دەدەن، وتیشی:”هەرچییەک لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت ئەوە دەکەین”.

.

کۆبوونەوەی پارتی و نەوەی نوێ، یەکەمین کۆبوونەوەی ئەو دوو حزبەیە و هەفتەی ڕابردووش بۆ یەکەم جار یەکێتی سەردانى جوڵانەوەکەى کرد و  کۆبوونەوە، لەو بارەیەوە ئاریان تاوەگۆزی، روونیکردەوە “سەرجەم حزبەکان لە کوردستاندا لە گۆڕەپانێکی سیاسیدا کاردەکەن، تائێستاش هیچ کات وا ڕووینەداوە کە نەتوانن پێکەوە گفتوگۆ بکەن”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل