fbpx
Shadow Shadow

دیاریکردنى میرى نوێى ئێزدییەکان کاردانەوەى فراوانى ناو ئێزدییەکانى لێکەوتەوە

“پارتی دەستی لە هەڵبژاردنی میری ئێزدییەکان وەرداوە”

15:20 شه‌ممه‌ 27 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنی ڕۆحانی ئیزیدییەکان کوڕە گەورەی میری کۆچکردووی ئیزیدییەکانى بەفەرمی وەک جێنیشینی باوکی لە عێراق و جیهاندا دیاری کرد، ئەوەش کاردانەوەى فراوانى ناو ئێزدییەکانى دروستکردووە.

.

بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵە میری کۆچکردوو “پڕۆسەی دیاریکردنی میری نوێ لە ژێر کاریگەری و هەژمونی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بووە، لە بەرئەوەی حازم بەگ  پەیوەندییەکی پتەوی هەیە لەگەڵ پارتی، لە هەمانکاتێشدا پارتی هەژمونێکی زۆری هەیە لەسەر ئێزیدییەکان لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە بەتایبەتی لەناوچەکانی شێخان، شەنگال وناوچەکانی دیکەی ئێزیدییەکان لە پارێزگای نەینەوا و ئاوارە ئێزیدییەکانی کەمپەکانی پارێزگای دهۆک”.

.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردوە، کە ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی میری تازە بەدەر بووە لەڕێکار و  پەیڕەوە دیارییکراوەکانی هەڵبژاردنی میری ئیزیدیان..

.

بەپێی زانیارییەکان، دیارییکردنی حازم بەگ وەک میری نوی، بە  داکۆکی و پاڵپشتیی دوو کەسایەتی  دیاری ناو ئێزیدییەکا ن بووە ، ئەوانیش هەریەک  لە  کەریم سلێمان، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ڕۆحانی ئێزیدییەکان و شێخ شامۆ ،ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

.

بە پێى زانیارییەکان، یەکەم هەنگاوی حازم بەگ دوای دیارییکردنی وەک میری ئیزیدییەکان بە فەرمی، دیاری کردنی چوار بریکار دەبێت، ئەوانیش هەریەکێک لە کامەران خەیری بەگ وەک برێکاری میر بۆ کاروباری ئاینیی ، جهورعەلی بەگ  بۆ بریکاری پەیوەندییەکان، شێرزاد فاروق بەگ  بریکار بۆ کاروباری هۆزەکان و  هەرمان میرزا بەگ  بریکار بۆ کاروباری لاوان.

.

شێوازی دیارییکردنی میری نوێی ئیزیدییەکان، شەپۆلێک ناڕەزایەتی لێکەوتەوە بە تایبەتی لەلایەن سەرمەد سەرهاد تەحسین بەگ  کوڕەزای میر تەحسین بەگەوە.

.

سەرمەد سەرهاد لەڕاگەیاندراوێکدا  پڕۆسەکەی ڕەتکردەوە  داواشی لە ئێزیدییەکان کرد بە هیچ شێوەیەک بەو شێوازی هەڵبژاردنە ڕازی نەبن و دەڵێت: “ڕاپەرین دژ بەو کەسانە ئەنجامبدن کە دەیانەوێت مافی ئیزیدییەکان قۆرخ بکەن، ئەو ەی کراوە پێچەوانەی وەسێتەکانی میری کۆچکردووبووە”، داواشی کرد، ئەنجوومەنێکی هەڵبژێردراو دابمەزرێنێت بۆ هەموو ئێزیدییەکان لە ڕێگەی کۆنگرەیەکی گشتییەوە.

.

هاوکات، بزوتنەوەی ئیزیدییەکان  لە پێناو چاکسازی و پێشکەوتن  لە سەر هەمان پرس ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردوە، تێیدا بە هەموو شێوەیەک دیاری کردنی  حازم بەگ وەک میری ئێزیدییەکان ڕەتکردووەتەوە.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا  جەختیان لەوەکردووەتەوە میری هەڵبژێردراو هەڵویستی نەرێنی بووە کاتێک ئێزیدییەکان لە سەر دەستی چەکدارانی داعش دوچاری نەهامەتیی بوونەتەوە .

.

هەروەها ئاماژەیان بەوەکردووە پرسەکە بە سیاسی کراوە و لە لایەن لەیەنێکی سیاسییەوە هەڵبژێردراوە.

.

جگەلەوە ، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشی”هێزی ئیزدخان و پارتی ئێزدیی دیموکراتی”  بڵاوکرایەوە، ئەوانیش ناڕەزایەتییان دژی دیاریکردنی میری نوێ نیشانداوە و  داوایانکردووە، چیدی ئێزیدییەکان نەبن بە “دەستکەلا ” بۆ جێبەجێکردنی مەرامی شەخسی  چەند کەسیک، بە بێ گوێدان بە بەها ئاینییەکان.

.

میر تەحسین بەگ،25ى کانوونی دووەمی ڕابردوو،لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆش لە پەرستشگای لالش لە مەراسیمێکدا بە فەرمی حازم بەگ  کوڕە گەورەی میر تەحسین وەک میری نوێی ئێزدییەکان دیاریکرا.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل