Shadow Shadow

یەكێتی:بەبێ‌ یەكێتی كارا ناكرێتەوە

پارتی: بەبێ‌ یەكێتیش سەرۆكایەتی هەرێم كارا دەكەینەوە

08:36 چوار شه‌ممه‌ 20 ئادار 2019
article image

ناس کورد-

بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنن كە بەبێ‌ یەكێتیش دەتوانن یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەموار بكەنەوە و سەرۆكی هەرێم لەپەرلەمانەوە هەڵبژێرن، یەكێتیش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە “كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم بەبێ‌ یەكێتی سەركەوتوو نابێت.

 

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند ” هەنگاوەکانی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم دەستیپێکردووە و لە ئێستادا چاوەڕوانی دانوستانەکانی نێوان پارتی و یەکێتین بۆ ئەو مەبەستە”.

 

خۆشناو لەو بڕوایەدایە كە سەرۆکایەتی هەرێم ڕەهەندێکی نیشتیمانی هەیە و پێویستی بە کۆدەنگی و ڕێکكەوتنی سەرجەم لایەنەکانە و هیوای خواست یەکێتی و پارتی بگەنە رێکەوتنی کۆتایی و یەکێتیش بەشداربێت لە کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم.

 

هۆشداری ئەوەشیدا ئەگەر لەگەڵ یەکێتی نەگەنە ڕێکكەوتن لەوە زیاتر چاوەڕان نابن و دەست بەهەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم دەكەن.

 

لە مانگی تەممووزی 2018دا پەرلەمانی كوردستان پڕۆژەیاسای هەڵپەساردنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی پەسند كرد و دەسەڵاتەكانی بەسەر پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دابەش كرا.

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەگەڵ ئەوەی لەو بڕوایەدایە كە پرسی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پرسێكی نیشتیمانییە بەڵام جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە بەبێ‌ ئەو كاراكردنەوەی سەركەوتوو نابێت.

 

باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ناس کورد-ی روونكردوە “پرسی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم پرسێکی نیشتیمانییە و بەبێ یەکێتی کە خاوەنی ٢١ کورسی پەرلەمانییە هەرگیز سەرکەوتوو نابێت”.

 

بەبڕوای پەرلەمانتارەكەی یەكێتی لە هەرێمی کوردستان هێشتا دوو ئیدارەیی ماوە و زۆنی سەوز و زەرد بووە بە ئەمری واقیع و داوای كرد هەوڵ بدرێت ئەو هێڵی دوو ئیدارەییە نەهێڵرێت.

 

وتیشی “ئەگەر سەرۆکایەتی هەرێم کارابکرێتەوە و حکومەت بەبێ یەکێتی پێکبهێنرێت، ئەوکات بڕیارێک لە سنوری زەردەوە دەربچێت هەرگیز لە سنوری سەوز جێبەجێ ناکرێت”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل