Shadow Shadow

پارتی بۆ یەکێتی: باپێکەوە شانبدەینە بەر بەرپرسیارییەتی قۆناغەکە

22:22 هه‌ینی 31 ئایار 2019
article image

ناس کورد-
لەساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا، پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێک ئاراستەی ئەو حزبە دەکات و داوای لێدەکات پێکەوە شانبدەنە بەر بەرپرسیارییەتی قۆناغەکە.

.

ئەمڕۆ (هەینی) مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌بۆنه‌ی 44هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه‌ کرد و لەبەشێکیدا هیوای ئەوە دەخوازێت لە خەبات و خزمەت بەردەوام بن لە پێناو بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلی کورد.

.
له‌ به‌شێكی دیکەی پەیامەکەیدا مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوە کردووە، ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی لە ھەلومەرجێکی ھەستیار و پڕگۆڕانکاریدایە، بە ئەرکی سەرجەم ھێز و لایەنە نیشتمانپەروەرەکانی دەزانێت پێکەوە شانبدەنە بەر بەرپرسیاریەتی قۆناغەکە و ئایندە و چارەنووسی گەل و نەتەوە و بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان لەسەروی ھەموو شتێکەوە ببینن.

.
مەکتەبی سیاسی پارتی لە پەیامەکەیدا ئومێدی ئەوەشی خواستووە یادەکە هاندەری یەکدەستی و تەبایی ناوخۆی یەکێتی بێت و ھەوێنی زیاتری یەك وتاریی سیاسی و هاوپەیمانیی راستەقینە و کاری ھاوبەشی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەكانیش بێت بۆ پتەوكردنی پایەكانی ئەزموونەکەی هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی دەسكەوتی زیاتر بۆ گەلی کورد.

.

سبەینێ شەممە (1ی حوزەیرانی 2019)، 44 ساڵ بەسەر دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌ و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ، تێدەپەڕێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل