fbpx
Shadow Shadow

پارتی بڕیاری دا ئەمساڵ کۆنگرە ببەستێت

17:59 شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی مەسعود بارزانی کۆبووەوە و بڕیاری دا ئەمساڵ کۆنگرە ببەسترێت.

.

لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەى ئەمڕۆ شەممە، 18ی کانونی دووەمی 2020، هاتووە، “لەبەر پێویستی و خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی ئێستای كوردستان و عێراق و گۆرانكاریە زۆرو خێراییەكان لەناوخۆ و دەوروبەر و زیاتر گوڕوتین بەخشین بە ئۆرگانەكان هەروەها بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاری دا لە ساڵی 2020 كۆنگرە ئەنجام بدرێت و دەسەڵاتی پێویستی دا بە مەكتەبی سیاسی هەنگاو و ڕێكارە پەیڕەویەكان دەست پێ‌ بكات.”

.

هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی، لە تەوەری دووەمدا باس لەو نیگەرانی و مەترسیانە كراوە كە لەسەر عێراق هەیە بە شێوەیەكی گشتی و كردنی عێراق بە مەیدانی یەکلاکردنەوەی کێشەی وڵاتانی هەرێم و جیهانی.

.

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە کە “سەرەڕای ئەو هەموو گیروگرفتە ناوخۆییانە چ لە ڕووی حوكمرانی و ئابوری و دیبلۆماسی و چ لە ڕووی گرژی و ناتەبایی نێوان لایەنەكانی بەشدار لە دەسەڵات و چ لەگەڵ خۆپێشاندەرانی بەغدای پایتەخت و شارەكانی دیكی باشور كە ماوەی سێ‌ مانگە بە چارەسەرنەكراوی ماوەتەوە و خەریكە خەڵكی عێراق باجی جیاوازی و هەڵوێستە دژ بە یەكەكانی دەرەوەی سنورەكانی دەكەوێتە ئەستۆ.

.

باس لەوەشکراوە، تاكو ئێستا داعش كۆتایی نەهاتووە، بەڵكو بەردەوام هەڕەشەیە لە سەقامگیری و دابین كردنی ئەمنیەت، ئەمە جگەلەوەی باری ئابوری هاونیشتمانیانی عێراق لە ئاستێك دا نییە بەرگەی قەیرانی زیاتر بگرێت. بەتایبەتی كە ڕێژەی بێكاری بەرز بووەتەوە بەجۆرێك كە زیاتر لە 30% خەڵكی پارێزگاكانی ناوەراست و باشور لە خوار هێڵی هەژاریدان.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، كۆبوونەوە ڕای وابوو كە هەموو هەوڵەكان بخرێتە گەڕ تا عێراق نەبێتە بەشێك لەو كێشە هەرێمی و جیهانیانە، بۆیە پێویستە هەر بریارو راسپاردەو یاسایەك كە دەردچن لە ئاستی خواست و ویست و بەرژەوەندی كۆی هاوڵاتیانی عێراقی دا بێت و لە تاكڕەوی بە دووربن بۆ ئەوەی ئاسایشی كۆمەڵایەتی عێراق نەكەوێتە مەترسیەوە.

.

هاوکات دەربارەی یاسای چاکسازی، ئاماژە بەوەکراوە، پارتی پشتیوانی بۆ هەوڵ كۆششەكانی حكومەت و دامەزراوەكانی یاسایی دەكات لە ڕاستی چاكسازی و ڕێكخستنەوەی كاروبارەكان لەو بوارانەی پێویست دەكات بۆ هێنانەدی خواستی هاوڵاتیانی كوردستان و زیاتر دابینكردنی ئاسوودەیی، هەر وەكو لە بەرنامەی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی پێكراوە.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل