fbpx
Shadow Shadow

دوو لایه‌ن له‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى ماڵى حه‌كیم "كشاونه‌ته‌وه‌"

پارتى پشتیوانى لە عەبدولمەهدى “وەک فشار بەکاردەهێنێت”

21:09 هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ماڵپه‌ڕى نوجه‌بانیوزى سه‌ر به‌ جوڵانه‌وه‌ى نوجه‌باى عێراق بڵاویکردەوە، دوو لایه‌نى سیاسى له ‌ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ى ئه‌مدوایيه‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كه‌ له‌ماڵى عه‌مار حه‌كیم واژۆکرا “كشاونه‌ته‌وه‌” و بێبەرى بوونى خۆیان له‌و ڕێكکه‌وتنه‌ پیشانده‌ده‌ن.

.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 22ى تشرینى دووەمى 2019، ماڵپه‌ڕەکە لەزارى سه‌رچاوه‌یەكەوە، هۆكارى بێ به‌ریبوونى ئه‌و دوو لایه‌نه‌ سیاسییەى‌ له‌ ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندووەته‌وه‌، کە ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ نه‌بووه‌ته‌ هۆى دامركاندنه‌وه‌ى توڕەیی شه‌قام و ئەو لایەنانە بۆ خۆپاراستنیان له‌توڕه‌یى خه‌ڵكانى ناڕازیى كه‌ له‌دژى هێزه‌ سیاسییه‌كان ده‌ستیپێكردووه‌ ئه‌و كاره‌یان كردووه‌.

.

باسى لەوەشکردووە، لە ئێستادا تەنها چوار لایەنى سیاسی پشتیوانى ئەو ڕێککەوتنە دەکەن، لایەنەکانى دیکە دەستیان کردووە بە خۆدزینەوە لە ڕێککەوتنەکە.

.

سه‌رچاوه‌كه‌ى نوجه‌با، “پارتى به‌وه‌ تۆمه‌تباركردووه‌ کە پشتیوانى لە حکومەت وەکو فشارێک بەکاردەهێنێت، بۆ بەدەستهێنانى ده‌ستکەوتى دارایی و ئیدارى جۆراوجۆر بۆ هەرێم له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵكى ناڕازى به‌غدا”.

.

لاى خۆیەوە،  عامر فایز په‌ڕله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌س ناتوانێت له‌و ڕێكکه‌وتنه‌ هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌ و كوده‌تاى بەسەردا بکات، چونكه‌ ئه‌و ڕێکكه‌وتنه‌ داوكارییه‌كانى زۆر لایه‌نى له‌خۆگرتووه‌ و خواسته‌كانى مه‌رجه‌عیه‌ت و داواكارى خۆپیشانده‌رانیشى تێدایه‌.

.

شەوى دووشەممەى ڕابردوو، 12 لایەنى سیاسی کە پارتى و یەکێتیشیان تێدایە، له‌ماڵى عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ كۆبونه‌وه‌ و رێککەوتنێکیان واژۆکرد.

.

لەڕێککەوتنەکەدا مۆڵەتى 45 ڕۆژ بۆ حکومەت دیاریکراوە تا هەنگاوەکانى بۆ چاکسازیى جێبەجێ بکات، ئەگەرنا ئەو لایەنانە کاردەکەن بۆ لەکارخستنى حکومەت و هەڵبژاردنى پێشوەخت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل