fbpx
Shadow Shadow

دۆخى کەرکوک کەى ئاسایى دەکرێتەوە؟

پارتى و یەکێتى و پێکهاتەکانى کەرکوک لە بەغدا کۆدەبنەوە

19:46 یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بەوتەی ڕاوێژکارێکی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ، کێشەی کەرکوک تەنها بە سازانی سیاسی لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوکدا چارەسەر دەکرێت، لە هەفتەی ئایندەشدا کۆبونەوەیەکی گرنگ لە نێوان شاندی  پارتی و یەکێتی و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو شارە لە بەغداد ئەنجامدەدرێت.

.

شوان داودی، ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، تایبەت بەناس کوردی ڕاگەیاند:” بڕیار وابوو پێنجشەممەى داهاتوو کۆبوونەوەیەک لە نێوان شاندی پارتی و یەکێتی و پێکهاتەکانی دیکەی کەرکوک لە بەغداد ئەنجامبدرێت، بەڵام لەسەر داواکاری کورد کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ هەفتەیەکى تر.

.

بەوتەى داودى، لە ماوەی ڕابردوودا و لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراقی چەندین کۆبوونەوە ئەنجامدراوە لە نێوان پێکهاتەکانی شاری کەرکوک، کۆبوونەوەکانیش ئاستێکی پێشکەوتووی باشیان بڕیوە.

.

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە،  لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕێککەوتنێک  لە سەر ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکوک لەلایەن هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک واژوو دەکرێت.

.

راوێژکارەکەى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق تەنها سازان و رێککەوتنى نێوان پێکهاتەکانى کەرکوک بە تاکە رێگەى ئاسایکردنەوەى دۆخى ئەو شارە دەزانێت و  بەپێویستیشیزانى لەو رێککەوتنەدا هەمووان براو بن.

.

لەدواى روداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەرى 2017ەوە و لە کاردانەوەى ئەنجامدانى ریفراندۆمى سەربەخۆیى کوردستاندا، سوپاى عێراق و بەشێک لە هێزە مەزهەبییەکان گەڕانەوە بۆ شارى کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان و پێشمەرگە لەو ناوچانە کشایەوە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا هەوڵى زۆر هەیە بۆ گەڕانەوەى کەرکوک و ئەو ناوچانە بۆ دۆخى ئاسایى خۆى و دانانى پارێزگارێکى کورد بۆ ئەو شارە بەڵام هەتا ئێستا هەوڵەکان ئەنجامێکى ئەوتۆیان نەبووە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل