fbpx
Shadow Shadow

پارتى و یەکێتى لەسەر شاعیرێک بۆ پارێزگاری کەرکوک ڕێککەوتن

15:16 چوار شه‌ممه‌ 03 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەتەواوی ڕێککەوتون، ئەو کەسەشى بڕیارى لەسەر دراوە بکرێت بە پارێزگار شاعیرێکە.

.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی ڕایگەیاند، کە نەیویست ناوی ئاشكرابکرێت، بە ناس کوردی ڕاگەیاند، هەموو شتێك لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەنێوان پارتی و یەکێتی بە تەواوی کۆتایی هاتووە.

.

وتیشی، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی، تەیب جەبار، کە ئەندازیارێکی کەرکوکییە بکرێتە پارێزگاری کەرکوک و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت.

.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، لیستی برایەتی و ڕێبوار تاڵەبانی کە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوکە ئەوە یەکلایی دەکەنەوە و بڕیاردەدەن کە کەی دەنگ بە پارێزگاری نوێ بدرێت.

.

تەیب جەبار لە ساڵی 1954 لە گوندی تەپەلوی سەر بە شارۆچکەی قەرەحەسەن لەدایکبووە، لە ساڵی 1976 کۆلیژی ئەندازیاری تەواوکردووە، هەروەها کەسێکی نوسەرە و لە سەرەتای 1970 دەستی بە شیعرنووسین کردووە و ئەندامی ئەنجوومەنی لیژنەی باڵای کۆنفرانسی ساڵی 1995ی کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک بووە.

.

هاوکات تەیب جەبار، بریکاری پێشوتری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان بووە و سەرۆکی پێشوتری کۆمیتەی باڵای یەکێتی ئەندازیاران بووە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل