Shadow Shadow

"چیتر چاوەڕێی هیچ لایەنێک ناکەین"

پارتى دەیەوێت شەمەندەفەرەکەى مەسرور بارزانى زوو بەڕێ بکات

10:56 چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێم مەرسومی ڕاسپاردنی مەسرور بارزانى بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ دەربکات، بەرپرسێکی پارتیش ئاشکرایدەکات، لە کەمتر لە مانگێکدا حکومەت پێکدەهێنن و “چیتر چاوەڕێی هیچ حزبێک ناکەن”.

.

نوری حەمە عەلی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە دوای دەرکردنی مەرسومی ڕاسپاردنی کاک مەسرور لەلایەن کاک نێچیرڤانەوە، دەست بە هەنگاوە کردارییەکان دەکرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و لە کەمتر لە مانگێکدا حکومەت پێکدەهێندرێت”.

.

سەبارەت بەوەی تائێستا هیچ لایەنێک کاندیدی بۆ پۆستە وەزارییەکان دیارینەکردووە، ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، وەک پارتی کێشەیان لەگەڵ ئەوەدا نییە و لە کەمترین کاتدا دەتوانن کاندیدەکانیان دیاری بکەن، وتیشی: “ئەو کێشانەی لەناو حیزبەکانی دیکەدا هەیە لای ئێمە نییە و کاندیدەکان ئاسان یەکلایی دەکرێنەوە”.

.

“چیتر لەسەر هیچ لایەنێک ناوەستین و پێکهێنانی حکومەت لەوە زیاتر دواناکەوێت و لەم مانگەدا حکومەت پێکدەهێنین”، نورى حەمە عەلى واى وت.

.

بڕیارە پاش ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەکەی، مەسرور بارزانی سەردانی لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت بکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، پێدەچێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا مەسرور بارزانی سەردانەکانی دەستپێبکات.

.

دوێنێ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2019  فراکسیۆنى پارتی، مەسرور بارزانى وەک کاندیدى پارتى پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، پاشان لە کۆی 97 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، متمانەى 87 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل