fbpx
Shadow Shadow

پارتى داواى بارەگاکانى کەرکوکى دەکاتەوە.. ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان چى دەڵێت؟ [تایبەت]

22:23 شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

‌دوو ساڵ به‌سه‌ر ڕوداوەکانى 16ى ئۆكتۆبه‌ردا تێدەپەڕێت و تا ئێستا نزیكه‌ى چل باره‌گاى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌شارى كه‌ركوك ڕاده‌ستى ئه‌و حزبه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌رپرسێكى حزبه‌كه‌ش ده‌ڵیت ژماره‌یه‌ك له‌و باره‌گایانه‌ موڵكى پارتین و په‌یوه‌ندییان به‌ده‌وڵه‌ته‌وه‌ نیه‌و به‌و دۆخه‌ى شاره‌كه‌ش ئاماده‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ نین.

.

عه‌دنان كه‌ركوكى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركوك – گە‌رمیانى پارتى دیموكراتى كوردستان  به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند “به‌شێك له‌و باره‌گایانه‌ى كه‌ به‌ناوى ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بوه‌ ئێمه‌ كرێى مانگانه‌مان پێده‌دان و به‌شێكى تریشیان به‌تاپۆى فه‌رمى موڵكى پارتى دیموكراتى كوردستانن و ژماره‌یه‌كیش له‌و باره‌گایانه‌ى كه‌ ئێستا حه‌شدى توركمانى و هێزه‌كانى سوپاى عێراقیان تێدایه‌ له‌وانه‌ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له‌كه‌ركوك، دواى پڕۆسه‌ى ئازادى عێراق دروستكراوون”.

.

 

ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له کەرکوک وتیشى، ئەوان لە‌كۆى بارودۆخى كه‌ركوك ناڕازین و ناشیانه‌وێت له‌ژێر بارودۆخى “داگیركارى” سه‌ربازیدا بچنەوە شارەکە و رەخنەشی لەو حزبانەش گرت کە گەڕاونەتەوە بۆ شارەکە و نەیانتوانیوە هیچ رۆڵێکیان هەبێت.

.

 

به‌وته‌ى عه‌دنان كه‌ركوكى، دۆسیه‌ى ئه‌منى شاره‌كه‌ بدرێته‌وه‌ ده‌ستى لایه‌نى پێشوو، ئه‌و هێزانه‌ى دواى 16 ئۆكتۆبه‌ر هاتوون ده‌ربچن، ڕێگرى له‌هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌به‌رده‌م باره‌گاکانیان نه‌كرێت و ئه‌نجومه‌نى پارێزگایش له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یدا حوكمێكى مه‌ده‌نى ڕابگه‌یه‌نێت ئه‌و كات بارودۆخه‌كه‌ ئاسایى ده‌بێته‌وه‌  ئه‌وانیش ئاماده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌.

.

هاوکات محه‌مه‌د كه‌مال، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌پشكى پارتى به‌ناس كوردى وت ” باره‌گاکانى پارتى موڵكى ده‌وڵه‌ت نین و مه‌به‌ست له‌ڕاده‌ستنه‌كردنه‌وه‌شیان بۆ ئه‌وه‌یه‌ ناو شاره‌كه‌ چۆڵنه‌كه‌ن و پارتیش نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌”.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وەش كرد، ئەوان چاوەڕوانى لیژنه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ بۆ مه‌به‌ستى دانوستانه‌كان ده‌چنه‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پرسه‌ش چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

.

(ناس كورد) زانیوویەتى، نزیكه‌ى چل باره‌گاى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌لایه‌ن پۆلیسى فیدراڵى و حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ و به‌شێك له‌باره‌گاى ناوچه‌كانیش به‌چۆڵى ماونه‌ته‌وه‌.

.

له‌باره‌ى وه‌ڵامى لایه‌نى فه‌رمى ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر باره‌گاكانى پارتیدا له‌شارى كه‌ركوك، به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى سه‌عد حه‌ربى، به‌رپرسى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى كه‌ركوك، به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند “ده‌سه‌ڵاتى لێدوانیان نییه‌ و ئه‌و كاره‌ش په‌یوه‌ندى به‌حكومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌وان ته‌نها ئه‌ركى سه‌ربازییان هه‌یه‌ و ته‌نها فه‌رمانه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل