fbpx
Shadow Shadow

پارتى خۆپیشاندەرانى عێراق ئاگاداردەکاتەوە “پروپاگەندەی ژەھراوی بڵاودەکرێتەوە”

10:40 دوو شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

مەکتەبی سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستان خۆپیشاندەرانى عێراق ئاگاردەکاتەوە لەوەى هەندێ کەس “پڕوپاگەندەى ژەهراوى دژى پێشمەرگە بڵاودەکەنەوە”،  بۆ لەباربردن و تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و دروستكردنی مەترسی.

.

مەکتەبی سیاسی پارتى ئەمڕۆ دووشەممە 18ى تشرینى دووەمى 2019، لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە “بە پێویستمان زانی سەرنجی خوشک و براکانمان کە خاوەن مافی دەستوورین رابکێشین بۆ ئەوەی ئاگاداری هەوڵی هەندێ خەڵکی سەرلێشێواوی تێکدەر بن کە بۆ لەباربردن و تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و دروستكردنی مەترسی بۆ سەلامەتیی نیشتمان، لەدژی پێشمەرگە پروپاگەندەی ژەھراوی بڵاو دەکەنەوە، ئەویش لە ڕێگەی تێکەڵکردنی ناوی برا پێشمەرگەکانتان لە بەرپرسیارێتی لەو بابەتانەی لە خۆپێشاندانەکان ڕوویانداوە”.

.
باسى لەوەشکردووە “پێشمەرگە بە مێژووی دوور و درێژی نیشتمانی خۆی بۆ ھەموو عێراقییەكان قەڵغان بووە و ھەموویانی پاراستووە و بە شەھیدە سەربەرزەکانییەوە قوربانی و وەفاداری پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی گەلی عێراق بە ھەموو پێکھاتەکانی لە پێشەنگی گەلانی ئازادیخواز و پێشکەوتنخوازدا بێت”.

.

مەکتەبى سیاسی پارتى جەختیکردووەتەوە، ھێزی پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمی بەرگری عێراق، “پێشمەرگە زۆر لەوە دوورە کە بە پێچەوانەی ویژدان و خواستی نیشتمان ناو و رێبازەکەی لەکەدار بکرێت”.

.
ئەوەشى خستووەتەڕوو “دوژمنانی یەکریزی نیشتمانی بە ئامانجی بەلارێدابردنی ڕێڕەوی ڕووداوەکان و بۆ خزمەتی بەرژەوەندییە گوماناوییەکانیان، ھەوڵی بەخشینی تۆمەتی درۆزنانە دەدەن. گەلەکەمان بە هەموو هێزەكانییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەوانەی کە ھەوڵی تێکدانی یەکریزیی نیشتمانی دەدەن، لە ئامادەباشیدا دەبێت”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل