fbpx
Shadow Shadow

وەرگرتنى پارەى کۆکردنەوەى خۆڵ و خاشاک لە سلێمانى خرایە بوارى جێبەجێکردنەوە

11:18 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019

ناس کورد-

 

شارەوانى سلێمانى ڕایگەیاند، لەم مانگەوە وەرگرتنى پارەى خۆڵ و خاشاک خراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و مانگانە پێنج هەزار دینار لەهەر ماڵێک وەردەگیرێت.

.

ئاکۆ عەلى جێگرى سەرۆکى شارەوانیی سلێمانى لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، بڕیاربوو لەمانگى ڕابردووەوە دەستبکرێت بە کۆکردنەوەى پارەى خۆڵ و خاشاک لە دوکانەکان، بەڵام دواخراوە بۆ ئەم مانگە بۆ ئەوەى هەموو پڕۆسەکە بەیەکەوە دەستپێبکات.

.

وتیشى “لەم مانگەوە بڕیارە لەماڵەکانیش پارە کۆبکرێتەوە، بۆ ماڵەکان و هەر خانویەک پێنج هەزار دینار دیاریکراوە، بەڵام بۆ دوکان و شوێنە بازرگانییەکان بەپێی جۆرى کارەکانیان نرخەکە دەگۆڕێت”.

.

ئاکۆ عەلى ئەوەشى خستەڕوو، کارەکە بەفەرمى دەکرێت و پێویستە ئەو کۆمپانیایانەى چونە هەر شوێنێک وەسڵێک بدەن بەو کەسانەى کە پارەکەیان لێوەردەگرن،

.

باسى لەوەشکرد، سلێمانى کراوەتە حەوت زۆنەوە، سێ کۆمپانیا کارەکان دەکەن، سێرڤەرێکى زۆر گەورە دروستدەکەن بەشێوەى ئەلیکترۆنى، بۆ دانانى بارکۆد بۆ هەموو ماڵ و دوکانێک.

.

بەوتەى ئاکۆ عەلى، ئەو پارەیەى وەردەگیرێت لەنێوان 9% بۆ %15ى بۆ کۆمپانیاکان دەبێت.

.

بڕیارى کۆکردنەوەى پارەى خۆڵ و خاشاک ساڵى 2016 لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە دەرکرا، بەڵام جێبەجێکردنى دواخرا بۆ ئەمساڵ.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل