fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

وەک جێگرەوەى سولەیمانى.. فەرماندەیەکی حزبوڵا گروپە شیعییەکانی عێراق بەڕێوەدەبات

10:09 چوار شه‌ممه‌ 12 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

دواى ماوەیەکى کەم لە کوژرانى قاسم سولەیمانى لە هێرشى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى ئەمریکا لە عێراق، گروپى حزبوڵاى لوبنانى کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانى دەکرێت، کۆبوونەوەى بەپەلەى لەگەڵ سەرکردەى گروپە چەکدارە عێراقییەکان کردووە، بۆ یەکخستنى ڕیزەکانیان و پڕکردنەوەى بۆشایی گەورەى کوژرانى ڕێبەرەکەیان، ئەوەش بەپێی دوو سەرچاوەى ئاگادار لە کۆبوونەوەکان کە بۆ ئاژانسى ڕۆیتەرز قسەیان کردووە.

.

هەرچەندە دوو سەرچاوەکە زانیارى زیاتریان لەو بارەیەوە نەدرکاندووە، بەڵام دوو سەرچاوەى دیکە لە هاوپەیمانى هەرێمایەتى سەر بە ئێران ڕایانگەیاندووە، حزبوڵا کە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستى تیرۆرەوە، دەستوەردانى کردووە بۆ یارمەتیدانى پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییە کە دواى کوژرانى سولەیمانى دروستبووە، بەتایبەت لە پرسی ئاڕاستەکردنى گروپە چەکدارە عێراقییەکان.

.

یەکێک لە سەرچاوە عێراقییەکان دەڵێت، سولەیمانى چەند مانگێک پێش کوژرانى کۆبوونەوەى لەگەڵ گروپە چەکدارە عێراقییەکان کردووە لە بەغدا و لە قەیرانى عێراق تێوەگلاوە، لەکاتێکدا ئێران لە هەوڵدا بوو بۆ بەرگریکردن لە هاوپەیمانەکانى و بەرژەوەندییەکانى لە ململانێیدا لەگەڵ ئەمریکا.

.

دەستوەردانى حزبوڵاى لوبنانى فراوانکردنى ڕۆڵەکەیەتى لە ناوچەکە. ئەو گروپە شیعییە کە ساڵى 1982 سوپاى پاسداران دایمەزراند، ساڵانێکى درێژە میحوەرێکى ستراتیژى ئێرانییە لە ناوچەکە و یارمەتى سولەیمانیداوە لە مەشقکردن بە گروپە چەکدارەکان لە عێراق و سوریا.

 

وردەکاریی کۆبوونەوەکان

بەرپرسێکى هەرێمایەتى سەر بە ئێران دەڵێت، “ئاڕاستەکردنى گروپە چەکدارە عێراقییەکان لەلایەن حزبوڵاوە بەردەوام دەبێت تا دیاریکردنى سەرکردایەتییەکى نوێ لە فەیلەقى قودس کە لەلایەن سولەیمانییەوە سەرۆکایەتى دەکرا، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانى سیاسی لە عێراق”.

.

بەوتەى دوو سەرچاوەى عێراقى، کۆبوونەوەکانى نێوان حزبوڵا و سەرکردەى گروپە چەکدارە عێراقییەکان لە کانونى دووەمى ڕابردوو دەستیپێکردووە، دواى چەند ڕۆژێکى کەم لە کوژرانى سولەیمانى.

وەک جێگرەوەى سولەیمانى.. فەرماندەیەکی حزبوڵا گروپە شیعییەکانی عێراق بەڕێوەدەبات

.

یەکێک لە سەرچاوەکان دەڵێت، کۆبوونەوەکان لە بەیروت ئەنجامدراون، سەرچاوەیەکى دیکەش دەڵێت لە لوبنان یان ئێران بوون، بەڵام ئاژانسى ڕۆیتەرز ئاماژەى بەوەکردووە کە نەیتوانیوە ژمارە و شوێنى کۆبووەوەکان پشتڕاست بکاتەوە.

.

جێگرەوەى سولەیمانى

سەرچاوەکان دەڵێن، شێخ محەمەد کەوسەرانى، نوێنەرى حزبوڵا لە عێراق کە لەگەڵ سولەیمانى کاریکردووە بۆ ساڵانێکى زۆر، کۆبوونەوەکانى ڕێکخستووە و بانگهێشتى گروپە چەکدارە عێراقییەکانى کردووە و لە ئێستادا ئاڕاستەیان دەکات.

.

وتیشى، “کەوسەرانى شوێنى سولەیمانى گرتووەتەوە، هاوشێوەى سولەیمانى لەیەکێک لە کۆبوونەوەکاندا گروپە چەکدارەکانى ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەبن بۆ پلانێکى یەکگرتوو بۆ کۆنتڕۆڵکردنى خۆپیشاندانەکان دژى حکومەت و هێزە نیمچە سەربازییەکان”.

وەک جێگرەوەى سولەیمانى.. فەرماندەیەکی حزبوڵا گروپە شیعییەکانی عێراق بەڕێوەدەبات

بەوتەى دوو سەرچاوە عێراقییەکە، کەوسەرانى گروپەکانى هانداوە بەرەیەکى یەکگرتوو پێکبهێنن بۆ دیاریکردنى سەرۆکوەزیرانى نوێ لە عێراق.

.

کەوسەرانى کێیە؟

بەپێی دوو سەرچاوەی عێراق و فەرماندەیەکی شیعی عێراقی باڵادەست، لەئێستادا بەشێوەیەک تەماشای کەوسەرانی دەکرێت کە کەسایەتییەکی گونجاوە بۆ ئاڕاستەکردنی گروپە چەکدارییەکانی عێراق تا ئەو کاتەى جێگرەوەیەکی ئێرانی هەمیشەیی دادەنرێت، هەرچەندە ناگات بەو هەژمون و کەسایەتییەى سلێمانی هەیبوو.

.

فەرماندەیەکی شیعی وتی، “کەوسەرانی پەیوەندی لەگەڵ گروپە چەکدارییەکان هەیە، ئەو لە نەجەف لەدایکبووە و دەیان ساڵە لە عێراق دەژی و بە زاراوەى عێراقیش قسە دەکات”.

.

وتیشی، “سولەیمانی متمانەى پێبووە و هەمشیە پشتی پێبەستووە و لە کاتی قەیران و کۆبوونەوەکانی لە بەغدا پەیوەندی پێوە کردووە”.

.

یەکێکی تر لە سەرچاوە عێراقییەکانی نزیک لە گروپە چەکدارەکان وتی کە کەوسەرانی چاوی بە موقتەدا سەدر کەوتووە و کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە.

.

ئەو سەرچاوە ئاماژەى بەوەشکرد کە کەوسەرانی ڕوبەڕوی چەندین ئاڵنگاری مەترسیدار دەبێتەوە کە لەوانەیە نەتوانێت زاڵ بێت بەسەریاندا بۆئەوەى ئاست و پێگەى بگات بەو دوو فەرماندەى لە هێرشەکەى ئەمریکادا کوژران.

.

سەرچاوەیەکی عێراقی دەڵێت، “زۆرێک لە فەرماندە شیعییەکان خۆیان بە گەورەتر دەبینن بۆ وەرگرتنی ئەو ئەرکە، هەرچەندە لەئێستادا بەهۆی فشارەکانی ئێرانەوە هەماهەنگی لەگەڵ دەکەن، بەڵام گومان دەکەم ئەو دۆخە بەو شێوەیە بەردەوام نەبێت، ئێرانیەکانیش ئەوە دەزانن.”

.

وەڵامدانەوەى کوژرانى سولەیمانى

سەرچاوەیەکى سەر بە ئێران کە فەرماندەیەکى سەربازییە دەڵێت، دەستوەردانى حزبوڵا بۆ ئاڕاستەکردنى ئەو گروپانەیە لەرووى سیاسییەوە، بەڵام نەگەیشتووەتە ئاستى دابینکردنى هێزى مرۆیی و چەک بۆ وەڵامدانەوەى کوژرانى سولەیمانى.

وەک جێگرەوەى سولەیمانى.. فەرماندەیەکی حزبوڵا گروپە شیعییەکانی عێراق بەڕێوەدەبات

وتیشى، “گروپە عێراقییەکان وەڵامى کوژرانى سولەیمانى دەدەنەوە لە عێراق، خۆیان ئامادەکردووە و چاوەڕوانى کاتژمێرى سفرن، پێویستیان بە دەستوەردانى حزبوڵا نییە”.

.

بەرپرسێکى ئەمریکى گەورە لە ناوچەکە و سیاسەتمەدارێکى عێراقى دەڵێن، کارێکى قورسە کۆنتڕۆڵى ئەو گروپانە بکرێت، لەکاتێکدا حزبوڵا زیاتر رێکخراوترە.

.

بەرپرسە ئەمریکییەکە دەڵێت، پێدەچێت ئێران بەشێوەیەکى نیمچەیی پشتی بەستێت بە هەژمونى حەسەن نەسروڵا کە خاوەنى ڕێزێکى زۆرە لەناو هاوپەیمانەکانى ئێراندا لە ناوچەکە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل