fbpx
Shadow Shadow

وەفدەکەی هەدەپە داوایان لە بارزانی کردووە ئابڵوقەی سەر کەمپی مەخموور هەڵگرێت

14:26 شه‌ممه‌ 07 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

وەفدێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی حزبی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکاندا داوایان کردووە ئابڵوقەی سەر کەمپی مەخموور هەڵبگیرێت.

.

وەفدەکە ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 7ى ئەیلوولی 2019، گەیشتنە شاری هەولێر، کە پێكهاتوون له‌ سەزای تەمەلی هاوسەرۆك و سێ پەرلەمانتاری پارتەكە.

.

یەکەم کۆبوونەوەی وەفدەکە، لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو و بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی حزبی و حکومی کۆببنەوە.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، وەفدەکە لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بارزانیداوایانکردووە، ئابڵوقەی سەر کەمپی مەخموور هەڵبگیرێت کە لە دوای هێرشەکەی سەر ڕیستۆرانتی هۆقەبازی هەولێر لەسەر ئەو کەمپە دانراوە.

.

پێشتر ناس کورد بڵاویکردبوویەوە، وەفدێکی باڵای هەدەپە لەم هەفتەدا سەردانی هەرێم دەکەن.

.

لەبارەى ئامانجی سەردانەکە عابد ئیکە، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “شاندەکە هاتوون گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسە حیزبی و حکومییەکانی هەرێم بکەن بۆ پشتگیریی کردنیان لە باکووری کوردستان.”

.

عابد ئیکە، وتیشی: “ئامانجێکی تری وەفدەکە داوای هەڵگرتنی ئەو ئابڵوقەیە دەکەن کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتییەوە لەسەر کەمپی مەخموور دانراوە.”

.

کەمپی مەخموور، ئەو ئاوارانەی باکووری کوردستانی تێدایە کە بەهۆی لایەندارییان بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان لە تورکیا-یان جێهێشتووە و پەنایان بۆ هەرێم هێناوە.

.

به‌گوێره‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانى وه‌فده‌كه‌ى هه‌ده‌په‌ دواى دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌ولێردا سه‌ردانى سه‌ردانى سلێمانیش ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ژماره‌یه‌ك له‌حێزبه‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌.

.

ئەمە دووەمین شاندی هەدەپەیە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

وەفدەکەی هەدەپە داوایان لە بارزانی کردووە ئابڵوقەی سەر کەمپی مەخموور هەڵگرێت

وەفدەکەی هەدەپە داوایان لە بارزانی کردووە ئابڵوقەی سەر کەمپی مەخموور هەڵگرێت

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل