ناس کورد
وەفدێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبنەوە.
.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 29ی حوزەیرانی 2019، وەفدێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گەیشتە بەغدای پایتەخت.
.
وەفدەکە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە بانگهیشت کراون، ئامانج لێی پشتیوانی کردنی بەغدایە لەو هەوڵانەی بۆ سەقامگیری عێراق دەنرێن.
.
لەوبارەوە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، سەردانی وەفدەکە بۆ پاڵپشتی کردنی عێراقە لە بوارە جیاوازەکاندا بە تایبەت دۆسیەی ئەمنی و بنیاتنانەوە.
.
ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەکردووە سەردانی ئەم وەفدە کاریگەری لەسەر بەهێزکردنی پێگەی عێراق لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان دەبێت.
.
بڕیارە وەفدەکەی ئەنجومەنی ئاسایش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبێتەوە.