fbpx
Shadow Shadow

وەفدێکى وەزارەتى پێشمەرگە دەچێتە بەغدا

11:04 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکى وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا بکات.

.

مستەفا چاوڕەش فەرماندەى هێزەکانى 70ى پێشمەرگە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، سەردانى وەفدەکە بۆ تاوتوێکردنى پرسی هەماهەنگى سەربازى نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگرى عێراقە.

.

وەفدەکەى وەزارەتى پێشمەرگە لەلایەن وەزیرى پێشمەرگەوە سەرۆکایەتى دەکرێت و بڕیارە لەسەردانەکەیاندا لەگەڵ بەرپرسانى وەزارەتى بەرگرى عێراق کۆبنەوە.

.

ماوەى چەند مانگێکە هەردوو وەزارەتى پێشمەرگە و بەرگرى عێراق سەرقاڵى کۆبوونەوەن بۆ دروستکردنەوەى هەماهەنگى سەربازى لەنێوانیاندا لەناوچە جێناکۆکەکان، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوون بە ئەنجام.

.

لەدواى ڕووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەرى 2017ەوە هەردوو وەزارەتەکە هەماهەنگى سەربازى لەنێوانیاندا نەماوە و دەیانەوێت جارێکى تر دروستى بکەنەوە، بۆ ڕێگرتن لە جموجۆڵى شانە نوستووەکانى داعش لەناوچە جێناکۆکەکان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل