Shadow Shadow

"وەزیرەکانی یەکگرتوو بەوە تۆمەتبار دەکران دوای دەستلەکارکێشانەوەیان بەردەوام بوون لە ئەرکەکانیان"

وەزیرێکی یەگکرتوو لە کابینەی هەشت پۆستەکەی ڕادەستی وەزیری نوێ کرد

10:02 شه‌ممه‌ 20 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان لە پشکی یەکگرتووی ئیسلامی پۆستەکەی لەگەڵ وەزیری نوێ دەستاودەست کرد.

.

مەولود باوە موراد، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان لە پشکی یەکگرتووی ئیسلامی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە 18ی تەمموز بەئامادەبوونى ليژنەيەكى تايبەتى ئەنجومەنى وەزيران دەستاودەستى پۆستى وەزارەتى هەرێمی لەگەل ڤالا كرد وەزیری نوێ کردووە و خواحافيزيم لەبەڕێوەبەر و سكرتێر و كارمەندانى نوسينگەکەی كردووە.

.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە کۆتایی کابینەی هەشتی حکومەت یەکگرتووی ئیسلامی لە ناو کابینەکە کشایەوە و وەزیرەکانی دەستیان لە پۆستەکانیان هەڵگرت.

.

مەولود باوە موارد نوسیویەتی “ئەگەر چى ساڵونيوێك پێش ئەم بەرواره لەحكومەت كشاينەوه بەعەمەلى و كۆتايى بەوەزيربوونمان هات. ”

.

پێشتر میدیا ناوخۆییەکانی هەرێم بڵاویانکردبوویەوە وەزیرەکانی یەکگرتووی ئیسلامی لە دەرەوەی وەزارەت کاروبارەکان بەڕێوەدەبەن و تەنیا بەشێوەی زارەکی لە پۆستەکانیان کشاونەتەوە.

.

مەولود باوەموراد وتوویەتی: ” سوپاسى هەموو ئەو موستەشار و مدير عام و بەڕێوەبەر و سكرتێر و كارمەند و خزمەتگوزاره بەڕێز و خۆشەويستانه دەكەم كەلەماوەى وەزيربوونمدا لەهەردوو ئەركى وەزيرى هەرێم بۆكاروبارى پەرلەمان و وەزيرى گواستنەوە و گەياندن بەوەكالەت لەكابينەى هەشتەمى حكومەتى هەريمى كوردستان كاريان لەگەڵكردوم.”

.

ساڵى 2015 به‌هۆى كێشه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و هه‌وڵدان بۆ گۆڕینى ئه‌و سیستمه‌ بۆ په‌رله‌مانى ناكۆكى كه‌وته‌ نێوان  پارتى و هه‌رسێ لایه‌نى ئۆپۆزسیۆن كه‌ به‌شدارى كابینه‌ى هه‌شته‌میان كردبوو، به‌وه‌ش وه‌زیره‌كانى گۆڕان له‌و ساڵه‌دا ده‌ركران و دواى ڕیفراندۆم و گرژبونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئه‌و سێ لایه‌نه‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا وه‌زیره‌كانى كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووش ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌.

.وەزیرێکی یەگکرتوو لە کابینەی هەشت پۆستەکەی ڕادەستی وەزیری نوێ کرد وەزیرێکی یەگکرتوو لە کابینەی هەشت پۆستەکەی ڕادەستی وەزیری نوێ کرد

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل