fbpx
Shadow Shadow

"دووانیان برازای وەزیرن و ئەوانی تریش خزمن"

“وەزیرێکی یەکێتی 50 کەس و خزمی خۆی بە تەزکیە لە گرتووخانەى سوسێ دامەزراندووە”

15:33 هه‌ینی 24 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

غالب محەمەد ڕاگەیاند، وەزیرى دادى عێراق کە لەپشکى یەکێتیە چەندین کەسى دامەزراندووە بەدەر لە یاسا و ڕێنماییەکان و لەسەر بنەماى خزمایەتى  وحزبایەتى بووە.

.

غالب محەمەد، پەڕلەمانتارى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەڕلەمانى عێراق بە ناس کوردى وت، “فاروق ئەمین شوانی، وەزیری دادی عێراق کە لەسەر پشکی یەکێتییە نزیکەى 50 کەسی بە تەزکیەی حزبی لە زیندانی سوسێ کە دەکەوێتە سنورى پارێزگاى سلێمانیەوە دامەزراندووە.”

.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە کە بەردەوام دۆسییەکانى گەندەڵى و نادادپەروەرى ئاشکرا دەکات دەڵێت، “بەشێک لەو کەسانەى کە وەزیر دایمەزراندوون زیاتر لە 50 کەسیان خەڵکانى دەرەوەى شارى سلێمانین و بەتەزکییەى حزبى دامەزرێنراون و خەڵکى کەرکوکن، ئەوەش لەکاتیکدایە هەزاران کوڕ و کچى هەژار کە خاوەنى بڕوانامەشن لە شارەکانى کەرکوک و سلێمانی و ناوچەکانى دیکەن و بێکاریشن و ئاگایان لەوە نەبووە.”

.

دکتۆر غالب ئاشکراشى کرد کە “دوو کەس لەوانەى دامەزرێنراون برازاى وەزیرن.”

.

لەسەر ئەو كارە غالب محەمەد نوسراوێكی ئاڕاستەی وەزیری داد و دەستەی دەستپاكی عێراق كردووە و باسی لەو زانیارییانە كردووە كە لەسەر ئەو دامەزراندنە پێگەیشتووە.

.

لەنوسراوەكەی غالب محەمەدا ئەوەش هاتووە، 800 كەس فۆڕمی دامەزراندنیان لەزیندانی سوسێ پڕ كردووەتەوە و لەو ژمارەیە 127 كەسیان دامەزراندنیان بۆ كراوە و ژمارەیەكیان خەڵكی دەرەوەی سلێمانین لەكاتیكدا لەسەر پشكی پارێزگای سلێمانی دامەزراندنیان بۆ كراوە.

.

پەرلەمانتارە كوردەكەی عێراق ناوی ژمارەیەك لەو كەسانەی كە لەسەر بنەمای خزمایەتی و حزبایەتی دامەزرێنراون ئاشكرا كردووە.

.

غالب محەمەد داواى هەڵوەشاندنەوەى ئەو شێوازە دامەزراندنە لە وەزیرى داد دەکات و هەروەها لیژنەیەکى بێلایەن چاو بە داواکارى ئەوانەدا بخشێنیتەوە کە داواکارییان پێشکەش کردووە و لەسەر بنەمایەکى دادپەروەر دووبارە پرۆسەى دامەزراندنیان بۆ بکرێتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل