fbpx
Shadow Shadow

وەزیرێکی کورد 45 ملیار بۆ مەزارگەری باوکی موقتەدا سەدر دابین دەکات، سەدریش ڕەتیدەکاتەوە

09:29 یه‌ك شه‌ممه‌ 04 ئاب 2019
article image

ناس کورد

موقتەدا سەڕۆکی ڕەوتی سەدر ڕەتی کردەوە لە سەر بودجەی گشتی مەزارگە بۆ محەمەد باقر سەدری باوکی درووست بکرێت.

.

بەپێی نوسراوێکی وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق زیاتر له‌45 ملیار دینار بۆ درووستكردنى مه‌زارگه‌ى محەمەد باقر سه‌در، باوكى موقته‌دا سه‌در سەرۆکی ڕەوتی سەدر تەرخانکراوە.

.

نوسراوەکە  18ی مانگی ڕابردوو دەرکراوە و ئاڕاستەی کۆمپانیای جامی ترکی کراوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.

.

له‌وباره‌‌وه‌، موقته‌دا سه‌در سەرۆکی ڕە‌وتى سه‌در له ‌هه‌ژماری خۆی له‌تویته‌ر ڕایگه‌یاندوه‌، ده‌ستبه‌جێ ڕێگه‌نادرێت كاربكرێت له‌مه‌زارگه‌ى شه‌هیدى یه‌كه‌م، چ له‌لاى حكومه‌ته‌وه‌ یان له‌ناوخۆوه‌ بێت یاخود هه‌ر لایه‌نێكى تر له‌ده‌ره‌وه‌ بێت، ئه‌وان وه‌كو بنه‌ماڵه‌كه‌یان مه‌زارگه‌ له‌سه‌ر موڵك و ماڵى گشتى و به‌پاره‌ى هه‌ژاران دروستناكه‌ن.

.

هه‌ر له‌توێته‌كه‌یدا سەرۆکی ڕە‌وتى سه‌در نووسیویه‌تى، له‌سه‌ر لایه‌نى ئه‌منیى مه‌زارگه‌كه‌ پێویسته‌ ڕێگه‌ نه‌ده‌ن هیچ كارێكى له‌و شێوه‌یه‌ بكرێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ كاردانه‌وه‌ى دیكه‌یان ده‌بێت.

وەزیرێکی کورد 45 ملیار بۆ مەزارگەری باوکی موقتەدا سەدر دابین دەکات، سەدریش ڕەتیدەکاتەوە

نوسراوەکە لە لایەن بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە واژوو کراوە و وێنەیەکی ئاڕاستەی نوسینگەی وەزیر کراوە.

.

به‌نگین ڕێكانیى وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نێشته‌جێكردنى عێراق لەسەر پشکی کورد ئه‌و  وه‌زاره‌تەی بەر كه‌وتووه‌.

.وەزیرێکی کورد 45 ملیار بۆ مەزارگەری باوکی موقتەدا سەدر دابین دەکات، سەدریش ڕەتیدەکاتەوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل