Shadow Shadow

وەزیری گواستنەوە لە قەڵاوە لایڤی کرد.. “بۆ کێشەى ئینتەرنێت پەیوەندی بەم ژمارەوە بکەن”

16:56 شه‌ممه‌ 07 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری گواستنەوەى حکومەتى هەرێمی کوردستان لەسەر قەڵای هەولێر  لایڤێکی کرد لەبارەى کێشە و خاوی تۆڕەکانى ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان و داوای دەکات هەر کەسێک کێشەى هەیە پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنەوە بکات کە دیاریکردووە.

.

ئانۆ جەهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە لایڤی فەیسبوکەکەیدا دەڵێت، “ماوەی دوو ڕۆژە تێبینی و گلەیی ژمارەیەك له هاوڵاتیان لە رێگای سۆشیاڵمیدیا بە بەندە گەیشتووە.. بەڕێزان تاكو بتوانین بە شێوەیەکی شایستەتر لە خزمەتی ئێوەی بەڕێز دەبین، تكایە به نامە و پەیوەندی بكەن بە هاوكاری بەرێزمان كاكە ستیڤ كۆیی لە ڕێگەى ژمارە تەلەفۆنی (009647504761663).

.

دەشڵێت، “بەرێزان بە نامەی SMS یاخود WhatsApp یان Viber پێویستیمان بەم زانیاریانەیە، ( ناوی كۆمپانیای دابینکەری ئینتەرنێت، جۆری ئامێر، شوێنی جوگرافی بەكاربەر، جۆری كەموكورتی و كاتەكەی).

ئاماژەى بەوەشکردووە، “بە هەبوونی ئەم زانیاریانە دەتوانین باشتر و كاراتر و شایستەتر له خزمەتی ئێوەی بەرێزدا بین بە شێوەیەكی پیشەیی و پراكتیكی تاكو له ڕێگەى كەنالەكانی فەرمی ئاراستەی جێگای مەبەست بكەین و بەدواداچوونی پەیوەست بۆ ئەنجام بدەین.”

 

نامەیەک بۆ هاولاتیانی بەرێز و ئازیز دەربارەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ..ماوەی دوو رۆژە تێبینی و گلەیی ژمارەیەك له هاولاتیانی بەرێز لە رێگای سۆشیال میدیا بە بەندە گەیشتووە .. بەرێزان تاكو بتوانین بە شێوەیەکی شایستەتر لە خزمەتی ئێوەی بەرێز دابین تكایە به نامە پەیوەندی بكەن بە هاوكاری بەرێزمان كاكە ستیڤ كۆیی :00 964 750 476 1663بەرێزان بە نامەی sms یاخود WhatsApp یان Viber پێویستیمان بەم زانیاریانەیە : ( ناوی كۆمپانیای دابینکەری انترنت ، جۆری ئامێر ، شوینی جوگرافی بەكاربەر ، جۆری كەموكورتی و كاتەكەی ) . بە هەبوونی ئەم زانیاریانە دەتوانین باشتر و كاراتر و شایستەتر له خزمەتی ئێوەی بەرێز دابین بە شێوەیەكی پیشەیی و پراكتیكی تاكو له ریێ كەنالەكانی فەرمی ئاراستەی جێگای مەبەست بكەین و بەدواداچوونی پەیوەست بۆ ئەنجام بدەین. له پیرە قەلای سەربەرزی ئەربائیلوۆ ( هەولێر / اربل ) هەفتەیەكی پر لە خۆشی و شادی بۆ ئێوەی بەرێز دەخوازم. خزمەتكارتان ܐܢܘ ܓܘܗܪ ܥܒܕܘܟܐ آنو جوهر عبدالمسيح عبدوكاAnoo Abdulmaseeh Abdoka وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەریمی كوردستان شەممە ۷/۹/۲٠۱۹

Gepostet von Anoo Abdoka am Samstag, 7. September 2019

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل