Shadow Shadow

وەزیری گواستنەوە: عێراق دەیەوێت هێڵی شەمەندەفەر بۆ تورکیا ڕابکێشێت

08:39 سێ شه‌ممه‌ 30 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، پلانیان هەیە لە ماوەی داهاتوودا هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و تورکیا دروستبکەن.

عەبدوڵا لوعەیبی، وەزیری گواستنەوەى عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەى پلانی هەیە بۆ نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی هێڵی ئاسنی هەموو عێراق.

دەشڵێت، “هەموو پڕۆژەیەک بۆ بەستنەوەى وڵاتان پێویستى بە دوو ڕێکار هەیە، ڕێکاری ئابوری و ڕێکاری سیاسی، وەزارەتەکەمان دەیەوێت لە ماوەى داهاتوودا هێڵی شەمەندەفەر بۆ تورکیا دابین بکات.

.

لەبارەى نۆژەنکردنەوە و چاککردنی هێڵی ئاسنی ناوخۆیی، عەبدوڵا لوعەیبی وتیشی، “چاکسازییمان دەستپێکردووە، جاران بە دە کاتژمێر شەمەندەفەر دەگەشتە بەسرە، بەڵام ئێستا حەوت کاتژمێری دەوێت.”

ڕاشیگەیاند، “هێڵی ئاسمانمان گەیاندووەتە سامەڕا و پاڵاوگەى بێجی، وا خەریکە هێڵی ئاسنی موسڵ و سەڵاحەدینیش تەواو دەبێت.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل