fbpx
Shadow Shadow

وەزیری گواستنەوەی هەرێم وردەکاری ڕێکخستنی کاری شۆفێری تاکسی ئاشکرادەکات

22:01 شه‌ممه‌ 09 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتى هەرێم وردەکاری جێبەجێکردنی ڕێکخستنی کاری شۆفێری تاسکی و قەدەغەکردنی لە فەرمانبەران ئاشكراکرد و ئاماژەی بەوەکرد “دوای شەش مانگی دیکە هەر کەسێک ڕێکارەکانی جێبەجێنەکردبێت سزا دەدرێت”.

.

ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تى هه‌رێم  ڕایگەیاند: “هه‌ر پارێزگایه‌ك لۆگۆی تاكسی تایبه‌ت به‌ خۆی ده‌بێت كه‌ له‌ پارێزگایه‌كی دیكه‌ ناچێت، شۆفێرانی تاكسی ده‌چنه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان و فۆڕمێك وه‌رده‌گرن كه‌ به‌ فۆڕمی زانیاریی ناسراوه‌ و تێیدا سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی خۆی پڕده‌كاته‌وه‌، دواتر ده‌چێته‌ بنكه‌ی ئاسایشی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی و ئاسایش تێبینی خۆی له‌لایه‌نی ئه‌منییه‌وه‌ له‌سه‌ر شۆفێره‌كه‌ ده‌نوسێت”.

.

بەوتەى وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەت لەدواى ئەو رێوشوێنانە ئینجا ئه‌و شۆفێره‌ ده‌چێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌ی تاوان، له‌وێش دوای ئه‌وه‌ی سه‌لمێندرا ئه‌و شۆفێره‌ له‌ڕووی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌، ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگاكه‌ی خۆی ده‌كه‌ن.

 

.

 

وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن روونیکردووەتەوە، دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ، شۆفێری تاكسییه‌كه‌ ده‌نێرنه‌ لای ئه‌و كۆمپانیایەی‌ لۆگۆی تاكسیه‌كان دابینده‌كات، له‌وێش كارتی زانیاریی بۆ دروستده‌كرێت كه‌ وێنه‌ی شۆفێره‌كه‌، ژماره‌ی مۆبایلی شۆفێره‌كه‌ و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش نووسراوه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌كوشنی پشته‌وه‌ش هه‌مان زانیاریی هه‌یه‌ و جێگیركراوه‌، كه‌ گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه‌ كه‌س ناتوانێت تاكسی كه‌سی دیكه‌ به‌ركاربهێنێت.

.

ئانۆ جەوهەر لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیارەکەشەوە باسی لەوەکردووە، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ده‌بێت بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێبكرێت، دوای ئه‌و واده‌یه‌ هه‌ر شۆفێرێك ئه‌و كارتی زانیارییه‌ی نه‌بوو و لۆگۆی وه‌رنه‌گرتبوو، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی هاتووچۆوه‌ ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

.

هاوکات لەبارەی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی كاری تاكسی له‌ فه‌رمانبه‌ران وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم جەختیکردەوە، دوای شه‌ش مانگ سه‌رجه‌م فۆڕمه‌كان ده‌كه‌نه‌ داتابه‌یسێك، پاشان ئه‌و داتایه‌ پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌راوردی پێده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ داتابه‌یسی خۆیان، ئه‌وكاته‌ ئه‌گه‌ر لێكچوون هه‌بوو، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ناوه‌كه‌ ده‌رده‌هێنرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل