Shadow Shadow

"بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەین و ئەو ڤیدیۆیە لە قازانجی بەرهەمی دەرەکییە"

وەزیری کشتوکاڵ لەسەر گرتە ڤیدیۆییەکەی شوتی پینجوێن دڵنیایی بە هاوڵاتیان دەدات

17:03 هه‌ینی 16 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم، لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکەی شوتی پێنجوێن هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەن و ئەو گرتەیەش زیان لە بەرهەمی ناوخۆیی دەدات.

.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە: ” لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان دەرمانی کشتوکاڵی ڕێگەپێدراو بە ڕێژەیەکی دیاریکراوی زانستی بەکار دەهێنرێت بۆ گەشەی بەرهەمەکان، جگە لەو بەرهەمانەی کە 100٪ ئۆرگانین.”

.

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاندووە، لە وەزارەتی کشتوکاڵ بەدواداچوونی پێویستیان دەبێت لەسەر ئەو بابەتە، چونکە پەیوەستە بە ژیان و تەندروستی هاوڵاتیان.

.

وەزیری کشتوکاڵ باسی لەوەشکردووە، لە دەربڕینی ئەو کەسەی گرتەکەی تۆمار کردووە، زۆر بە ڕوونی هەست بەوە دەکرێ کە هەوڵی شکاندنی بەرووبوومی ناوخۆیی دەدات و دەیەوێ ترس بڵاو بکاتەوە، ئەو کارە مەبەستدار یان لە نائاگاییەوە بێت، سەرئەنجام بەقازانجی بەرهەمی هاوردە دەشکێتەوە.

.

بێگەر تاڵەبانی جەختیکردووەتەوە، بەرهەمی ناوخۆ زۆر زیاتر تەندروستتر و باشتر و ئۆرگانی تر و تازەترە، بە بەراورد بە بەرهەمی هاوردەکراو لە ووڵاتانی دراوسێ.

.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە تێیدا، چەند جۆرێک دەرمان دەبینرێت لە کێڵگەیەکی شوتی پێنجوێندا بەکاردێت ئەوەش کاردانەوەی فراوانی دروستکردووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل