fbpx
Shadow Shadow

وەزیری پەروەردە هۆکاری ڕەتکردنەوەى پشووى ڕۆژانى شەممە ئاشکرادەکات

14:39 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

لەبارەی پشووی ڕۆژانی شەممەوە وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێم ڕونکردنەوە دەدات و بڕیاری بەپشووکردنی ئەو رۆژە ڕەتدەکاتەوە.

.

ئەمڕۆ شەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2019، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندK هیچ بڕیارێکیان نەداوە بەوەی کە ڕۆژی شەممان لە خوێندنگاکان بکەنە پشوو، لەبەر چەند ھۆكارێكیش ناتوانن ئەو ڕۆژە لە ناوەندەكانی خوێندن بكەن بە پشووی فەرمی.

.

وتیشى “ئێمە كارێك ناكەین كە زیان بە پڕۆسەی خوێندن بگەیەنێت و بەپێی ئەو لیکۆڵینەوەیەی ئێمە کردومانە، بەپشوکردنی ڕۆژی شەممە زیان لە سیستەمی خوێندن دەدات”.

.

وەزیری پەروەردە باسی لەوەشکرد “کاتی دەوامی خوێندنگاکان لە بەیانیان لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆیە و واتە بەشێوەیەکی گشتی ڕۆژی چوار کاتژمێر دەخوێندرێت، ئەگەر كۆی گشتی وەربگرین دەتوانرێت لە ھەفتەیەكدا 24 تا 25 كاتژمێر دەوام بكرێت، ئەگەر رۆژی شەممە بكرێتە پشوو پێنج ڕۆژ دەمێنێتەوە ئەوا لە ھەفتەیەكدا قوتابخانەكان 20 كاتژمێر دەوام دەكرێت ئەوەش کاتی سیستەمی خوێندن کەم دەکاتەوە”.

.

وەزیری پەروەردە وتیشی “بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی (OECD) کە ڕێکخراوێکی تایبەتە بە بواری پەروەردە و 36 وڵات تێیدا ئەندامن، پێویستە بۆ خوێندکاری بنەڕەتی لە هەر ساڵێکدا 597 کاتژمێر وانە بخوێنێت، بەڵام ئێمە بۆ هەر ساڵێک خوێندکارانی بنەڕەتیمان کەمتر لە 480 کاتژمێر وانە دەخوێنن، بۆیە ئەگەر ئێمە ڕۆژی شەممەش بکەینە پشوو ئەوە زیان بەر پڕۆسەی خوێندن دەدات”.

.

لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست، ئالان حەمە سەعید وتی “لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە ڕاسپێردراوین لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان لەسەر پاكێجەكانی وەزارەتی پەروەردە كۆببینەوە، پێداویستییە گشتییەكان دەخەینەروو دواتر بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بەرز دەكرێتەوە، كە یەكێك لە تەوەرەكان پەیوەندیدارە بە مامۆستایانی گرێبەست”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل