fbpx
Shadow Shadow

"نابێت هیچ وانەیەک لەجێگەیاندا بخوێندرێت"

وەزیری پەروەردە لەبارەی وانەی وەرزش و هونەرەوە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە

16:29 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزیری پەروەردەی هەرێم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی ئاگادارکردەوە و داوای لێکردن گرنگی زیاتر بە ژینگەی قوتابخانەکان بدەن، بەپێچەوانەوە ئەوەی دەخوێندرێت، هیچی جێگای خۆی ناگرێت، داواشى کردووە نابێت هیچ وانەیەک لەجێگەی وانەی هونەر و وەرزش بخوێندرێت.

.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 19ی ئەیلولی 2019) ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و لە بەشێکی کۆنفڕانسەکەدا ئاماژەی بەوەکرد :”پێویستە لە قوتابخانەکاندا گرنگییەکی زۆر بە باخچە و ژینگەی قوتابخانە بدرێت و ئەرکی بەڕێوەبەرەکانە کە ئەوە جێبەجێبکەن و ژینگەیەکی لەبار بۆ قوتابیان دابین بکەن”.

.

وەزیری پەروەردە وتیشی :”ئەگەر ئێمە نەتوانین ژینگەیەکی ئارام بۆ قوتابیان دابین بکەین و بەڕاستی نەیسەلمێنین کە قوتابخانە جێگەیەکی ئارامە، ئەوا ئەوەی دەخوێندرێت هیچ جێگایەک ناگرێت و سودی بۆ قوتابیان نابێت”.

.

هاوکات ئالان حەمەسەعید باسی لەوەکرد، پێویستە لەمساڵی خوێندندا، بەگوێرەی ئەو بەشە وانەیەی کە دیاریکراوە سەرجەم وانەکان بخوێنرێن و هیچ وانەیەکی وەک هونەر و وەرزش پەراوێز نەخرێن، چونەک ئەوانیش وانەی گرنگن و نابێت بەبێ بڕیاری وەزارەت هیچ قوتابخانەیەک ئەو وانانە پەراوێز بخەن.

.

بە وتەی وەزیری پەروەردە، لە ساڵانی ڕابردوودا لە هەندێک قوتابخانەدا وانەی وەرزش و هونەر پەراوێز خرابوون و وانەی دیکە لەجێگەی خوێندراوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل