Shadow Shadow

وەزیری پەروەردە سوپاسی دوو ڕێکخراوی یەکێتى و پارتی دەکات، ئەى ڕێکخراوەکانى تر؟

14:30 دوو شه‌ممه‌ 24 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد – شەهرام عەزیز

لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکان، وەزیری پەروەردەی هەرێم بە تەنها سوپاسی دوو ڕێکخراوی خوێندکاریی پارتی و یەکێتى دەکات، سکرتێری ڕێکخراوێکی خوێندکاریی ڕێکخراوێکی ئیسلامیش وەزیری پەروەردە بە حزبی ناودەبات و پێوایە ئەگەر ناچار نەبوایە تەنها سوپاسی ڕێکخراوی قوتابیانیی پارتی دەکرد.

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لە مەراسیمی ئاشكراکردنی ناوی خوێندکارە یەکەمەکانی پۆلی 12ی بنەڕەتی، پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە، لەڕێگەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە، سوپاسی هەردوو ڕێکخراوی قوتابیانی سەر بە پارتی و کۆمەڵەی خوێندکارانی سەر بە یەکێتی کرد و ڕایگەیاند: ” سوپاسی ئەو هەردوو ڕێکخراوی قوتابیان و کۆمەڵەی خوێندکاران دەکەین کە هەمیشە هاوکاری پرۆسەی خوێندن بوون”.

 

لەو بارەیەوە بێستون حەمەساڵح، سکرتێری قوتابیانی کۆمەڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند، بەداخەوە بۆ وەزیری پەروەردە کە بەوشێوە حزبییە بیربکاتەوە و سوپاسی دوو ڕێکخراوی حزبی بکات کە هیچ سوودێکی ئەوتۆیان بۆ بواری پەروەردە نەبووە.

 

وتیشی، تەنانەت بەناچاری ناوی ڕێکخراوی خوێندکارانیشی هێنا و ئەینا لە سەرەتادا تەنها سوپاسی ڕێکخراوی قوتابیانی کرد کە سەر بە پارتییە، ئەوەش ئەوە دەردەخات، کە وەزیری چەند کەسێکە، نەوەک وەزیری هەموو قوتابیانی هەرێم و بەشێوەیەکی زۆر حزبییانە بیر دەکاتەوە.

 

سەبارەت بەوەی سوپاسی ڕێکخراوەکەی ئەوانی نەکردووە، بێستون حەمەساڵح ئاماژەی بەوەکرد، زۆر خۆشحاڵبوون کە سوپاسی ڕێکخراوەکەی ئەوانی نەکردووە و پێویستیان بە سوپاسی ئەوان نییە، چونکە ئەوان ڕۆژانە چەندین سوپاسیان لەلایەن کەسوکاری قوتابیانەوە بۆ دەچێت، لەبەرامبەر ئەو خزمەتەی بە قوتابیانی دەکەن، کە ئەوە جێی دڵخشۆشی ئەوانە.

 

سکرتێری ڕێکخراوی قوتابیانی کۆمەڵ جەختیشیکردەوە، کە چەندین پڕۆژەی پەروەردەیی باشیان هەبووە و پێشکەشی وەزیری پەروەردەیان کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەربە ڕێکخراوی حزبەکەی ئەو نەو نەبوون، پڕۆژەکانیان پشتگوێ خراوە و کاری پێنەکراوە.

 

بێستون حەمەساڵح، هیواشی خواست چیتر بەشێوەیە و بە نەفەسی حزبی کار نەکرێت و پەوروەردە کە یەکێکە لە گرنگترین کەرتە حکومییەکان و پایەکانی کۆمەڵگە لە دەستی حزب دووربخرێتەوە و بۆ هەموو کۆمەڵگە بێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل