Shadow Shadow

وەزیری پێشووی بەرگریی ئەمریکا: داعش تەنها لەسەر زەوی شکستی هێناوە  وەک بیرۆکە هێشتا ماوە

09:21 چوار شه‌ممه‌ 04 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

وەزیری پێشووی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش، ئەو ناگەیەنێت کە ئەو ڕێکخراوە کۆتایی هاتووە بەڵکوو وەک بیروەکە هەر ماوە و شکستی نەهێناوە.

.

جیمس ماتیس، وەزیری پێشووی بەرگریی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لە گەڵ کەناڵی(CNN)ی ئەمریکی باسی لەوەکردووە ” دەبوایە ئەمریکا لە سوریا پاشەکشەی نەکردایە، چونکە هێزی ئەمریکا  لە هاوپەیمانیدایە”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە بە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش لە سوریا و عێراق، ئەو گرووپە کۆتایی نەهاتووە، چونکە بیرۆکەی داعش هەر ماوە و دەبێت بیرۆکەکەی بنبڕبکرێت بۆ ئەوەی بە یەکجاری کۆتایی بێت.

.

جێمس ماتیس وتوویەتی: “لە ئیستا دەوڵەت لاوازە، هۆکاری لاوازبوونیشی دەگەرێتەوە بۆگرنگیدان بە سیاسەتکردن  لە بری ئەوەی پارێزگاری لە دەستوور بکرێت، ئەمەش وایکردووە هێزەکانمان شڵەژاوی پێوە دیاربێت”.

.

ماتیس وەزیری پێشووی بەرگری ئەمریکا بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ تڕەمپ لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا دەستی لە کار کێشایەوە.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل