Shadow Shadow

"ئەمریکا بەڵێنی داوە هاوکاریی وەزارەتی پێشمەرگە بکات"

وەزیری پێشمەرگە: ئەنجامی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەم نزیکانە دەردەکەون

09:51 پێنج شه‌ممه‌ 01 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ڕایگەیاند، ئیراده‌یه‌كی به‌هێز لەلایەنە سیاسییەکانی بەشداربووی حکومەت بۆ چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه‌، دەشڵێت، گرەوی سەرکەوتنی ئەنجامی ئەو چاکسازییەش نزیکە.

.

لەمیانی کۆبوونەوەیەکی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ‌عێراق و هه‌رێم، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕایگەیاند: “ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانم بریتی ده‌بێت له‌ چاكسازیكردن له‌ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و هه‌یكه‌ل و دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌”.

.

وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیراده‌یه‌كی به‌هێز لاى‌ حكومه‌ت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی به‌شداربووی حكومه‌ت هه‌یه‌، بۆ چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، گره‌وی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئامانجه‌ش نزیكه ‌و جێگه‌ی دڵخۆشی دەبێت.

.

هاوکات وەزیری پێشمەرگە بۆ ئەو مەبەستە هاوكاری به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانانی له‌ماوه‌ی ڕابردوو بۆ ئه‌و پرسه‌ به‌كاریگه‌ر وه‌سفكرد، هیواشی خواست له‌ داهاتوودا په‌ره‌ی زیاتر به‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ بده‌ن، كه‌ “جێی ئۆمێد و دڵخۆشی هه‌مووانه”‌.

.

لاى خۆشییەوە جه‌نه‌ڕاڵ كرۆیده‌ر، به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق  رایگه‌یاند: “ئێمه‌ له‌ داهاتوودا به ‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و ڕوون له ‌ته‌واوی پرسه‌كان هاوكارى پێشمەرگە دەبین و پێكه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ پێكانی ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كان”.

.

هاوکات، ستایشی خه‌بات و قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد، ئاماژه‌ی به‌وەش‌كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تێكۆشانانە، وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ شایه‌نی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاترو باشترن.

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل