fbpx
Shadow Shadow

نەتەوەیەكگرتووەكان: ڕۆڵی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنین

وەزیری پلاندانان: پێشبینی دەكەین ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییانی رۆژئاوای كوردستان ڕو لە هەرێم بكەن

17:57 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى پلاندانانى هەرێمى کوردستان داوا لە ڕێکخراوە جیهانییەكان دەکات، كۆمەك و یارمەتی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكەن، هۆکارەکەى داواکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە پێشبینی دەكرێت ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتییان لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە وەك پەنابەر ڕو لە هەرێمی كوردستان بكەن.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم بڵاوى کردووەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە: “ئەمرۆ دووشەممە دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان پێشوازی لە مارتا ڕۆیدەرز، رێكخەری باڵای هەماهەنگی مرۆیی یوئێن لە عێراق کردووە، لە دیدارێكیشدا باس لە ڕۆڵی نەتەوەیەكگرتوەكان لە هەرێمی كوردستان کراوە، کە ژمارەیەك پرۆژەیان لە سێكتەرە جیاجیاكان ئەنجامداوە”.

,

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە: “دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، ڕۆڵ و كاریگەری ئاژانس و رێكخراوە جیهانییەكان بۆ هاوكاریكردنی هەرێم و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بۆ پەنابەران گرنگە”.

,

وەزیری پلاندانان لەو دیدارەدا، داوای لە رێكخەری باڵای هەماهەنگی مرۆیی یوئێن لە عێراق کردووە، ئاژانس و رێكخراوە جیهانییەكان بە ئەركی خۆیان هەڵبستن و كۆمەك و یارمەتی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكەن، ئەوەشى وتوە: “پێشبینی دەكرێت ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتییان لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە وەك پەنابەر ڕو لە هەرێمی كوردستان بكەن”.

,

لاى خۆشیەوە رێكخەری باڵای هەماهەنگی مرۆیی UN لە عێراق ئامادەیی پیشانداوە بۆ بەردەوامیدان لە جێبەجێكردنی بەرنامەكانیان لە بوارە جیاجیاكان و هەماهەنگی كردن لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم، ڕاشیگەیاندووە: “ڕۆڵی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنین”.

,

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا هەزاران خێزانى ڕۆژئاواى کوردستان ڕویان لە هەرێم کردووە، پێشبینیش دەکرێت بەهۆى هێرشە داگیرکارییەکانى تورکیاوە ڕێژەى هاتنى هاوڵاتییان لە ڕۆژئاواى کوردستانەوە بۆ هەرێم زیاد بکات.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل