fbpx
Shadow Shadow

وەزیری ناوخۆى هەرێم ژمارەی ئەو ئاوارانە ئاشکرادەکات کە تائێستا هاتوونەتە هەرێم

15:43 یه‌ك شه‌ممه‌ 20 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامادەکاری بۆ وەرگرتن و پێشوازیکردن لە ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند “تائێستا نزیکەی پێنج هەزار ئاوارە لە ڕۆژئاواوە هاتوونەتە هەرێمى کوردستان”.

.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆى هەرێم لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وتى “له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتەوە راسپێردراوین، به‌ باشترین شێوه‌ ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردن له‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ری نوێ بكه‌ین و ئامادەین ئاوارەکان لە کەمپەکاندا جێبکەینەوە”.

.

وتیشی، ڕۆژانە بە سەدان ئاوارەی نوێ لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە دێنە هەرێم، کە تائێستا نزیکەی پێنج هەزار کەس هاتوون.

.

وەزیری ناوخۆ روونیکردەوە، وه‌ک لیژنه‌ی باڵای وه‌زاری له‌ حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م رێکخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێم كۆبوونه‌ته‌وه‌ و تێیدا پرسی ئاواره‌ و په‌نابه‌رانیان تاووتوێ کردووە، بەتایبەت کە هاوکاری دارایی بۆ پەنابەران کەمیکردووە و پێویستە حکومەت ئەوە چارەسەر بکات.

.

ڕێبەر ئەحمەد جەختیکردەوە: “سەرەڕای ئەوەی دۆخی دارایی هه‌رێم بەگوێره‌ی پێویست نییه‌، به‌ڵام ئامادەین ئاواره‌ و په‌نابه‌ری نوێ وه‌ربگرین، داواش له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و عێراق دەکەین، هاوكاری مرۆیی و دارایی زیاترمان بكه‌ن”.

.

لەگەڵ ئەوەى بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ئاگربەست ڕاگەیەندرا، بەڵام لەشکرکێشی و هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامی هەیە و هاووڵاتیانی ئەو ناوچانەش بە ناچاری ماڵەکانیان جێدەهێڵن و ئاوارە دەبن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل