Shadow Shadow

وەزیری دەرەوەی گرینلاند بۆ تڕەمپ: وڵاتەکەمان بۆ فرۆشتن نیە

17:29 هه‌ینی 16 ئاب 2019
article image

ناس کورد

بەرپرسانی باڵای دوورگەی گرینلاند بەتوندی ڕەتیدەکەنەوە دورگەکەیان بە سەرۆکی ئەمریکا بفرۆشن.

.

ئەمڕۆ هەینی 16ی ئابی 2019 دوای بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵەی کە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڕاوێژکارەکانیدا گفتوگۆی کردووە بۆ کڕینی دورگەی گرینلاند، بەرپرسانی ئەو دورگەیەش بە توندی بیرۆکەکە ڕەت دەکەنەوە.

.

لەوەڵامی ئەو پێشنیازەدا ئانی لۆن باجر وەزیری دەرەوەی گرینلاند بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە “ئێمە ئامادە نین بۆ بازرگانی لەوشێوەیە و ئێمە بۆ فرۆشتن نین و وڵاتەکەمان نافرۆشین”.

.

هاوکات سۆرین ئێسبیرس، وتەببێژی کاروباری دەرەکی پارتی گەلی دانیماریک بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە “بیرۆکەی فرۆشتنی بەشێک لە خاکی دانیمارک بە 50 هەزار هاوڵاتییەوە، بیرۆکەیەکی زۆر نابەجێ و خراپ و بێ مێشکانەیە، بەهەموو شێوەیەک دژی دەوەستینەوە”.

.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە “دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا لەگەڵ چەند راوێژکارێکیدا پلانی کڕینی دوورگەی گرین لاندیان تاوتوێ کردووە.

.

گرنگی دوورگه‌که‌ به‌لای كۆشكی سپیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه،‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌سامانه‌ سروشتیه‌کان و له‌ ڕووی جیۆسیاسیشەوە ئه‌مریكا ده‌توانێت هێزی سه‌ربازی تێدا جێگیر بكات.

.

بیرۆكه‌ی كڕینی دوورگه‌ی گرینلاند له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه نوێ نیه‌ و له‌دوای جەنگی جیهانی دووه‌مه‌وه‌، له‌لایه‌ن سێیه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌ داوا لە دانیمارك کرا له‌به‌رامبه‌ر 100 ملیۆن دۆلار دوورگه‌كه بە ئەمریکا بفرۆشێت، به‌ڵام داواکارییەکە ڕه‌تكراوەتەوە.

.

دوورگه‌ی گرینلاند، سه‌ربه ‌دانیماركه‌ و به‌گه‌وره‌ترین دوورگه‌ی جیهان داده‌ندرێت، له‌ڕووی سنوری جوگرافیشه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك ناوچه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی باكور‌ و هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ ئایسه‌له‌ندا و نه‌رویژ.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل