fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

وەزیری دەرەوەی قەتەر: کوردستان دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە

23:30 چوار شه‌ممه‌ 15 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه،‌ 15ی کانونی دووەمی 2020)  محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، دوای سەردانیکردنی بۆ بەغداد هاتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کۆبوویەوە.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سەرۆکایەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەکەدا ڕایگەیاندوە: “هه‌رێمى كوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختى له‌ كارى هه‌موو لایه‌ك بۆ پاراستنی ناوچه‌كەی‌ كرده‌ووەتەوه‌ كه‌ هێشتا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی داعشى له‌سه‌ر ماوه”.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ ” محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ : “قەتەر به‌ بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ به‌تایبه‌تی كه‌ له‌ پێگه‌یه‌كدایه‌ ده‌توانێت هاوكار بێت بۆ خاوكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان گرنگیی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا”.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ رونیكرده‌وه‌ “بابەتێکی دیکەی کۆبونەوەکە، تاوتوێكردنی هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان و هاتنی تیمێكی ته‌كنیكی قه‌ته‌ری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌وباره‌یه‌وه‌، دۆخی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان و چۆنییه‌تیی هاوكاریكردنیان بوو”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل