fbpx
Shadow Shadow

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: هێشتا ده‌رفه‌تی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ماوه‌

18:26 دوو شه‌ممه‌ 09 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگه‌یاند “هێشتا ده‌رفه‌ت بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ماوه‌ و ده‌رگای دانوستان دانه‌خراوه‌”.

.

جان لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕە‌نسا ئاماژەى بەوە کرد، داواى کردوە ئێران لە نزیکترین کاتدا بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی و پابەندی سەرجەم خاڵەکان بێت بۆ ئەوەی ئەو دەرفەتانەی هەن بۆ ڕێککەوتن و ئاشتی لەدەست نەدرێن.

.

لێدوانى ئەو بەرپرسەى فەڕەنسا لەکاتێکدایە حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە وتارێکدا ڕایگەیاند “وڵاتەکەم له‌ ڕۆژی هه‌ینی 6ی ئەیلولی 2019ەوە، ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی هەنگاوی کشانەوەی سێهەم لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کردوە و پێویسته‌ له‌سه‌ر ئاژانسى وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هەر کارێک له‌ بواری توێژینه‌وه‌ و به‌ره‌وپێشبردنی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌تۆمی‌ پێویست بێت، ئەنجامی بدات”.

.

هاوکات فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران باسی لەوە کردبوو “ئێران لەوپەڕی بەهێزیدایە و لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەرپرسانی کۆشکی سپی چەندین جار داوایان کردوە کە ڕۆحانی یان بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەمان ببینن، بەڵام عەلی خامنەیی ئەو داوایەی ڕەتکردووەتەوە”.

.

ئەو هەنگاوانەی ئێرانیش ئەمریکای نیگەران و دوودڵ کردووە لە بەردەوامیدان بە هەوڵەکانی بۆ جڵەوکردنی فراوانکردنی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل