Shadow Shadow

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: هیچ نیەتێک نەبووە بۆ ڕێکخستنى کۆبوونەوە لەنێوان ترەمپ و زەریف

22:55 دوو شه‌ممه‌ 26 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی هیچ نیازێکی هەبوبێت بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و محەمەد جەواد زەریف، ئەوەش لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی جی حەوت.

,

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا، جان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە: “هیچ نیازێکمان نییە بۆ ڕێکخستنی هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی جی حەوت لە پاریسی پایتەختی وڵاتەکەمان”.

,

سەبارەت بەوەی هیچ پاڵنەرێک هەبووبێت بۆ ئامادەبوونی زەریف لە کۆبوونەوەکانی لوتکەی جی حەوت، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، نەخێر، هیچ شتێکی لەوشێوەیە نەبووە و هیچ پلانێک نەبووە بۆ کۆبوونەوەی ترەمپ و زەریف.

,

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە لە سەردانێکی چاوەڕواننەکراودا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی جی حەوت، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و لەگەڵ بەرپرسانی فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا کۆبووەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل