Shadow Shadow

بۆ بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمە

وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە هەرێم

09:52 دوو شه‌ممه‌ 10 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەشداری لە مەراسیمی سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم گەیشتە هەولێر.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیران مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە پێشوازی لێکرا.

.

ئەمە دووەم جارە وەزیری دەرەوەی تورکیا لەدوای ڕیفراندۆمەوە سەردانی هەرێم دەکات، پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێم لەدوای ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ جیابوونەوە لە عێراق گرژی تێکەوت.

.

ئەمڕۆ مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی هەرێم بەڕێوەدەچێت و تێیدا بەرپرسانی باڵای عێراق و وڵاتانی دراوسێ بەشداردەبن تێیدا.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل