Shadow Shadow

وەزیری دەرەوەی ئێران: ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکادا ناکەین

22:53 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

هەرچەندە ترەمپ پێیوایە ئێران حەز بە دانسوتان لەگەڵ ئەمریکا دەکات، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکادا ناکات، چونکە ڕێککەوتنیان هەیە و پێویستە ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆی.

,

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: “ئێران حەز بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکات، چونکە پێشتر هەردوو وڵات ڕێککەوتنیان لەنێواندا بوە و ئەمریکا کشاوەتەوە لە ڕێککەوتنەکە”.

,

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، هەر جۆرە ناوبژیگەرییەک دەبێت بە گەڕانەوەی ئەمریکا بێت بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە وڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا.

,

زەریف جەختیشیکردەوە: “ئێمە دانوستانێکی چڕوپڕمان لە ڕێککەوتنی ئەتۆم لەگەڵ ئەمریکادا هەبووە و ئێران هیچکات مێزی دانوستانی بەجێنەهێشت، چونکە ڕێککەوتنێکی باشی پەسندکراوی هەموو لایەک بوونی نییە”.

,

وتەکانی جەواد زەریف لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، بەهۆی داڕمانی ئابورییەوە، ئێران دەیەوێت گفتوگۆ بکات، بەڵام نازانێت چۆن نزیکبێتەوە و دەستپێبکات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل