Shadow Shadow

"ڤیزاکەی لە لایەن مایک پۆمپیۆوە رەزامەندی لەسەر دراوە"

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەمریکایە

09:20 دوو شه‌ممه‌ 15 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە شاری نیویۆرکی ئەمریکا.

.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە رەزامەندیدرا ڤیزای گەشتکردن بۆ ئەمریکا وەربگرێت.

.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، ڤیزای جەواد زەریف لە لایەن خودی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە بڕیاری لەسەردراوە.

.

دوێنی یەکشەممە 14ی تەمموز، جەواد زەریف بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان، تایبەت بە پرسی کەشوهەوا، چارەسەرکردنی برسێتی و گەشەسندنی ئابوری جیهان گەیشتە نیۆیۆرک.

.

ئەمە لە کاتێکدایە 24 حوزیرانی ڕابردوو، ستيڤن منۆچێن وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، محمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەو ئێران دەخرێتە ناو لیستی سزادراوانەوە.

.

پێشتر رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا نایەوێت جەواد زەریف بخاتە ناو لیستی سزاکانەوە بۆ ئەوەی “دەرەچەیەکی” دیبلۆماسی بۆ ئێران بهێڵێتەوە.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل