fbpx
Shadow Shadow

وەزیری دارایی و نەوتی عێراق لەسەر نەوتی هەرێم بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمان کران

20:34 چوار شه‌ممه‌ 31 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

لەسەر دۆسیەی هەناردەی نەوتی هەرێم، هەریەکە لە وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق بانگهێشتی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان لیژنەکانی دارایی، نەوت و وزە کران.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31 تەمووز 2019، نوسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانیى حه‌سه‌ن كه‌عه‌بى جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بڵاوکردەوە.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسیار لەبارەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا و لیستی مووچە خۆرانی هەرێم کراوە.

.

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە حه‌سه‌ن كه‌عه‌بى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، دەستەی نەزاهەی پەرلەمان و دیوانی چاودێری دارایی بەشداربوون.

.

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، كه‌عه‌بى له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕایگەیاندووە، كێشه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم و پشكه‌كه‌ى له‌ بودجه‌ى گشتیدا نوێ نیه‌ و هه‌موو ساڵیك له‌كاتى ئاماده‌ كردنى بودجه‌دا دووباره‌ بووەتەوە.

.

كه‌عه‌بى داواى له‌لیژنه‌ى چاودێرى و دارایى په‌رله‌مانى عێراق كردووه‌ ڕاپۆرتێکی تایبه‌ت له‌ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانى ترى هه‌رێم ئاماده‌ بكه‌ن.

.

هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، هه‌موو ئه‌و ڕاسپاردانه‌ى خراونه‌ته‌ ڕوو، وه‌زاره‌تى دارایى به‌پێى ماده‌ى 10ی یاساى بودجه‌ پێوه‌ى پابه‌ند بكرێت، كه‌ تایبه‌ته‌ بە پشكى هه‌رێم له‌بودجەدا‌ و پابه‌ندبونى هه‌رێم له ‌ڕووى داراییه‌وه‌ به‌رامبه‌ر حكوومه‌تى فیدراڵ.

.

جگەلەوە لیژنه‌ى دارایى و نه‌وت و وه‌زه‌ى په‌رله‌مان ڕاسپێردراون، سه‌رجه‌م وه‌ڵام و ڕوونكردنه‌وه‌كان له‌وه‌زاره‌ته‌كانى دارایى و نه‌وت وه‌ربگرن،  دواتر به‌دواداچون بۆ كۆى وه‌ڵامه‌كان بكرێت و به‌ڕاپۆرتێك بۆ سەرۆکایەتی په‌رله‌مان به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى پێویستى له‌باره‌وه‌ بدرێت.

.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل