Shadow Shadow

"نەتەوەیەگرتووەکان بۆ لەمەودوا هاوکاری عێراق دەکات بۆ داڕشتنی بودجە"

وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدادى تاووتوێی کرد

21:49 یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد کراوە، نەتەوەیەگرتووەکانیش ڕایگەیاندووە، بۆ لەمەودوا هاوکاری عێراق دەکات بۆ داڕشتنەوەى بودجەى گشتى وڵات.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکى نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری دارایی عێراق، کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە، ئەمرۆ یەکشەممە، 28ی تەموز، فوئاد حسێن، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ جینین هێنیس، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەغدا کۆبووەوە.

.

دۆخی سیاسی و ئابوری ناوچەکە تاووتوێی کراوە، بەتایبەتی پەیوەندییەکان نێوان هەولێر و بەغدا و چۆنیەتى پەرەپێدان بە ئەو پەیوەندیانە لە ڕێگەی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی بەردەوام و دیالۆگ، بۆ بنبڕکردنی تەواوی کێشەکانی هەردوولا، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوەشکراوە، نەتەوەیەکگرتووەکان یارمەتی حکومەتی عێراق دەدات لە چۆنیەتى داڕشتنی بودجەی داهاتووی عێراق، بەشێوەیەک لە بودجەی ئامار و ژمارەوە بکرێت بە بودجەی جێبەجێکردنی بەرنامەکان و پرۆژەکان.

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل