fbpx
Shadow Shadow

"بۆ پشتگیریکردن و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ خوێندکاران"

وەزیری خوێندنی باڵا پێشنیازى دامەزراندنى سندوقى قەرزى خوێندکاران دەکات

17:12 دوو شه‌ممه‌ 29 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری خوێندنی باڵا وەک بەشێک لە کارنامەى کارکردنى بۆ چوار ساڵی داهاتوو، پێشنیازى دامەزراندنى سندوقى قەرزى خوێندکاران دەکات و ڕاشیگەیاندووە، ئامانج لە دامەزراندنى ئەو سندوقە، هاوکارى و پشتیوانى خوێندکاران و ڕەخساندنى دەرفەتى زیاترە بۆیان.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تەموزی 2019 ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە میانی کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ تایبەتەکانى کوردستان، پێشنیازی کردووە، سندوقی قەرزی خوێندکاران دابمەزرێندرێت.

.

وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئامانج لە دامەزراندنى ئەو سندوقە، هاوکارى و پشتیوانیکردنى خوێندکاران و قوتابیانە بۆ ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆیان”.

.

ڕوونیشی كردووەتەوە، ‌ئەو سندوقە بە بەشدارى حکومەت و کەرتى تایبەت لەنێویشیاندا زانکۆ تایبەتەکان و هەموو ئەو کەس و لایەنانەى هاوکار دەبن پێکدێت، لەڕێگەى ئەنجومەنێکیشەوە کارەکانى ڕاییدەکرێن.

.

ئارام محەمد قادر جەختیشیکردووەتەوە، لە داهاتودا ڕێگای گونجاو بۆ کارەکانى ئەو سندوقە لەڕووى کارگێڕى و دارایى ئامادە دەکرێت، کە لە چوارچێوەی پرۆسەیەکى تەواو شەفاف و زەماناتى حکومییەوە کارەکانى بەڕێوە دەبردرێن.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل