fbpx
Shadow Shadow

تورکیا هەوڵ ئەدات خۆی لەسزاکانی ئەمریکا بپارێزێت

وەزیری بەرگری تورکیا لەسەر ئێس 400 پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا ئەنجامدا

08:54 شه‌ممه‌ 13 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مارک ئەسپەر، بریکاری وەزیری بەرگری ئەمریکا ئەنجامدا.

.

لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا تاوتوێی دەستەبەرکردنی سیستمی بەرگریی مووشەکی و ئاسمانیی بۆ تورکیاو پێشھاتەکانی سووریایان کرد.

.

خوڵوسی ئاکار رایگەیاند، کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 بژاردە نییە، بەڵکو پێویستییەو ھەڵسەنگاندن لەبارەی سیستەمی پاتریۆتیش بەردەوامە.

.

ئاکار جەختیشی کردەوە کە تورکیا ھاوبەشی پڕۆژەی F-35و پێویستە بەردەوامبێت، راشیگەیاند، ھێشتا پێشنیاری تورکیا کراوەیە بۆ پێکھێنانی گرووپێکی کارکردن بەبەشداریی ناتۆ لەبارەی کاریگەریی سیستمەکانی F-35  وS-400  لەسەر یەکتری.

.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ھەڵوێستی تورکیا نەگۆڕاوەو گشت بەرپرسیارەتییەکانی خۆی لەبارەی فڕۆکەی جەنگی F-35 بەجێگەیاندووە، بە کڕینی S-400 گۆڕانکاری لە ھەڵوێستی ستراتیژی رووی نەداوە و زیانگەیاندن بە پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات، لە بەرژەوەندی تورکیاو ئەمریکاو ناتۆدا نییە.

.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی 12ی حوزەیرانی 2019، کاروانی یەکەمی سیستمی بەرگری ئێس 400 گەیشتە ئەنقەرە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سیستمەکە بە تەواوی لەو وڵاتە جێگیر بکرێت.

.

وەزیری بەرگری تورکیا لەسەر ئێس 400 پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا ئەنجامدا

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل