Shadow Shadow

وەزیری بەرگری ئێران: پێویستە عێراق و ئێران ڕێککەوتنە سەربازییەکانیان جێبەجێبکەن

13:36 پێنج شه‌ممه‌ 04 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی ڕایگەیاند، ئاسایش و ئارامی عێراق لە بەرژەوەندی ناوچەکەیە، داواشى کرد هەردوو وڵات پابەندى ڕێککەوتنەکانى نێوانیان بن.

.

ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی نەجاح شەمەری ئەنجامدا و پێی ڕاگەیاندووە: “عێراق دراوسێ و دۆستێکی ئێرانە کە ساڵانێکی زۆرە هاوکاری یەکترن، بە جیاوازییە مەزهەبی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکانیشەوە، هەروەها پێشکەوتن و ئارامی عێراق لە بەرژەوەندی ناوچەکەیە”.

.

وەزیری بەرگری ئێران جەختیکردەوە، کە پێویستە ڕێککەوتنە سەربازییەکانی ڕابردووی نێوان عێراق و ڵاوتەکەى جێبەجێبکەن، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرگریکردن لە حکومەت و هاوڵاتییانی عێراق، بەشێکە لە سیاسەتە سەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات زیاتر لە دە ساڵە لەوپەڕی باشیدایە کە ئەوەش نیشانەی ئیرادەی دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵاتە.

.

سەبارەت بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئەمیر حاتەمی باسی لەوەشکردووە، هاوڵاتییانی عێراق پێویستە ڕێز لە هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیان بگرن و هەرگیز ئەوان لە مێژوودا لەبیر نەکەن، چونکە شکستیان بە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش هێنا.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل