fbpx
Shadow Shadow

وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی باسی “کۆتاییهێنان” بە پەکەکە دەکەن

08:53 سێ شه‌ممه‌ 30 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵو، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، هەردوو وەزیری بەرگریی ئەمریکا و تورکیا باسیان لە دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا و هەروەها “لەناوبردنی” پەکەکە کرد.

شەوی ڕابردوو، 29ی تەموزی 2019، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا پەیوەندی بە مارك ئەسپەر، هاوتا ئەمریکییەکەیەوە کردووە و ڕایگەیاند،”ئەگەر نەتوانن بگەنە خاڵێکی ھاوبەش لەگەڵ ئەمریکادا، ئەوا ناچاردەبن بە تەنھا “ناوچەی ئارام” دروستبکەن و ئەوان تاکە هێزن بتوانن کۆنترۆڵی ئەو ناوچە ئارامە بکەن.”

.

وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشكردووە، “پێویستە سەرجەم چەکەکانی یەپەگە/پەکەکە لە ناوچەی ئارام کۆبکرێنەوە و حەشارگەکانیشیان لە ناوچەکەدا لەناو ببرێن و ئەو ناوچە ئارامەکەش بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەمریکا لەلایەن تورکیاوە کۆنترۆڵ بکرێ.”

ئاکار جەختی لەوەشکردووەتەوە، چاوەڕوانی تورکیا لە ئەمریکا بریتییە لە کۆتایھێنان بە پشتیوانیکردنی پەکەکە لە لایەن ئەمریکاوە.

سەبارەت بە پڕۆگرامی فڕۆکەى F-35، وەزیری بەرگریی تورکیا باسی لەوەکردووە، تورکیا تەنھا کڕیاری پڕۆژەکە نییە، بەڵکو وەبەرھێنەر و بەرھەمھێنەری پڕۆژەکەیە و پڕۆژەکە وەک ئەو پلانەی بۆی داڕێژراوە بەڕێوەدەچێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل