fbpx
Shadow Shadow

وەزیری بەرگریی بێتاوانبوونی ئەفسەرە عێراقییەکەى ڕاگەیاند کە تۆمەتبارکرابوو بە سیخوری بۆ ئەمریکا

13:55 شه‌ممه‌ 03 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری بەرگریی عێراق ڕەتیکردەوە مەحمود فەلاحی، فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى ئەنبار لە کەیسی سیخوریکردن بۆ دەزگای سی ئای ئەی ئەمریکی تێوەگلابێت.

نەجاح شەمەری، وەزیریی بەرگریی عێراق لە سەردانێکیدا بۆ پارێزگای کەربەلا ڕایگەیاند، “هیچ ئەفسەرێکى عێراقی تێوەنەگلاوە لە سیخوڕیکردن بۆ وڵاتانی دەرەوە، خۆ ئەگەر هەرشتێکى لەوجۆرە هەبێت خێرا ڕەوانەى دادگای سەربازی دەکرێت.”

.

نەجاح شەمەری وتیشی، “ئەوەى ڕوویداوە دۆسیەیەکە لەناو کەرتی سەربازیی و نامانەوێت ئەو شتە لە ڕاگەیاندنەکانەوە بکرێتە هەڵا، لیژنەى لێکۆڵینەوەش پێکهێنراوە.”

ڕاشیگەیاند، “بەهیچ شێوەیە هیچ ئەفسەرێک یان کارمەندێکى وەزارەتی بەرگریی ناپاکی نەکردووە.”

پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە محمود فەلاحی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانى ئەنبار تێوەگلاوە لە کەیسی سیخوریکردن بۆ دەزگای سی ئای ئەی ئەمریکی.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل